کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی دابەزینی بەردەوامی نرخی مریشکی زیندوو لە ناو هۆڵەکانی بەرهەمهێنان رووبەرووی قەیرانی ئابووری بوونەتەوە، هاوکات داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکات.
دارایی هەرێم دەڵێت، بڕی ٢٧٤ ملیار و ٩٦٢ ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی دووی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی.
چوار سهرۆكایهتیهكهی عێراق كۆبونهوه و لهبارهی پێشهاتهكانی ناوخۆی وڵاتهكه و رۆژههڵاتی ناوهڕاست گفتوگۆیان كرد، پشتیوانی خۆیان بۆ رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەری وڵات راگهیاند و جەختیشیان لە هەڵوێستی پتەوی عێراق کردەوە، لە دژی بەکارهێنانی خاکەکەی وەک شوێنی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ یان هەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشی وڵاتەکانیان، وتیشی، بۆردوومانکردنی هەرێم پێشلکاری ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراقە.
بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، کاڵایەکی زۆر لە کۆگاکانی کەرتی گشتی و تایبەتدا هەیە و دڵنیایی دەدەن بە هاوڵاتیان کە مەترسیان لەسەر کەمبوونەوەی کاڵا نەبێت.
دوای شەش رۆژ لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٦٩ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٣٢ هەزار دینارە.
٣٥ ساڵ لەمەوبەر خەڵکی کوردستان راپەڕینیان کرد بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی دادپەروەرانە بێتە ئاراوە و لە خۆشگوزەرانی و ئازادییدا بژین و نەهامەتییەکانیان کۆتایی بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، دەسەڵاتی کوردی سەرقاڵی خۆدەوڵەمەندکردن و ململانێی یەکتر بوون و ژیان و گوزەرانی خەڵکیان لەبیر کرد.
وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەو راپۆرتانەی باسی هەرێمی کوردستان دەکەن کە گوایە بەشێکە لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناوخاکی ئێران بەتەواوی ناڕاستن و رەتیان دەکەنەوە.
رۆژی ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، سوپای پاسدارانی ئێران پەیامی داخستنی تەواوەتی گەرووی هورمزی راگەیاند، کە بە شادەماری وزەی جیهان دادەنرێت. بەهۆی ئەم هەڕەشەیە و هێرشەکانی سەر ئێرانەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی رومێلە (گەورەترین کێڵگەی نەوتی وڵاتەکە) و پڕۆژەی قورنە ٢ـی رۆژئاوا رابگرێت، بەمەش رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت راگیرا.
سەرۆکی هەرێم، لە ساڵیادی ٣٥ ساڵەی راپەڕین دەڵێت ، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکیی ئارامی و ئاشتی دەبێت و نابێته بەشێک لە هیچ ململانێ و پەرەسەندنێکی سەربازی کە زیان بە ژیان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان بگەیەنێت، وتیشی، بۆ ئەوە پێویستیان بە یەکڕیزی و تەبایی هەیە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە دەروازەی سنووری باشماخەوە دەستیپێکردەوە.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەمڕۆش، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرۆکی یەکێتی لە یادی ٣٥ ساڵەی راپەڕین پیرۆزبای لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت، "پیرۆزبای ٣٥ ساڵەی راپەڕین لە خەڵکە خۆشەویستەکەمان دەکەم، راپەڕین کە لە رانیەوە بڵێسەیدا، سەرەتای وەرچەرخان و سەردەمێکی نوێ بوو بۆ گەلەکەمان، کە ئێمە لە یەکێتی ئەندازیاری راپەڕینین و شانازی خاوەندارێتی ئەم دەستکەوتە مێژووییەمان پێبڕاوە، بەرپرسیارێتی هەموومانە بە پێکەوەیی و رۆحیەتی نیشتمانیی دوور لە دروشم هەنگاو بنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان و یەک دەنگی و یەک گوتاری گەلەکەمان بنیادبنێینەوە ".
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی دووی هەرێم دراوە و بەزووترین کات خەرجدەکرێت.
کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، هەركات بە گونجاو زانرا ئامادەن بۆ ئەوەی دەستبكەنەوە بە بەرهەمهێنانی غاز.
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ تەمویلی مووچەی مانگی دووی موچەخۆرانی هەرێم دەستپێبکات.
ئەمڕۆ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەهەندی ناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەلاتی هەرێم کەمێک نمە باران دەبارێت، لەگەل کەمێک بەفر بارین بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەلات، ئەم ناجێگیریەی کەش بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە پاشان کەش سەقامگیر دەبێتەوە، لە کاتەکانی بەیانی تاکو نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی با هەیە، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە، سبەینێش ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.
سەرۆکی یەکگرتوو دەڵێت، "راپەڕینی ١٩٩١ پیرۆز بێت لەگەلی باشوری کوردستان، رۆژێکی پڕشنگدارە لە مێژوی گەلەکەمان و دەروازەیەکی گرنگ بوو بۆ قۆناغێکی نوێ، بەڵام لەدوای ٣٥ ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەو رۆژە مێژوییەدا بەداخەوە گەلەکەمان ئێستا لە نائومێدیەکی گەورەدایە بۆ ئایندەی مافەکانی و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش دەستکەوتەکانیان کردووەتە قوربانی ویستە حزبی و ململانێ نادروستەکانیان".
ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشیکی نوێی بۆسەر تاران دەستپێکرد و شەوی رابردووش تاوەکو بەرەبەیانی، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی چڕیان کردە سەر ئێران چەندین سەکۆی مووشەکی و سیستمی بەرگری ئاسمانی و جبەخانە و بنکەی پاسدارانیان لەناوبرد، ئێرانیش بە مووشەک و درۆن ئیسرائیل و چەند پێگەیەکی ئەمریکای لە کەنداو بۆردومان کرد.
بە بۆنەی ٣٥ـەمین ساڵیادی دەستپێکی راپەڕینی گەلی کوردستان مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، راپەڕین بەرهەم و درێژكراوەی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو، هیوادارن كە هەرچی كێشە و ناكۆكی لە ناوچەكەدا هەیە بە رێگەی ئاشتیانە بگاتە ئەنجام و چارەسەر.
دوای ئەوەی بەشێکی میدیا ئەمریکی و عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەکانی ناردووەتە ئێران بۆ شەڕکردن، هەرزوو حزبە کوردییەکان ئەو هەواڵانەیان رەتکردەوە و وتیان, بەهیچ شێوەیەک هێزیان نەناردووەتە ئێران.
سوپای ئێران دەڵێت، رەتیدەکەنەوە هیچ مووشەکێکیان ئاراستەی تورکیا کردبێت، جەختیان لەوە کردەوە کە رێز لە سەروەری ئەو وڵاتە دەگرن.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و تەواوی توانا ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەیان لەناوبردووە، هۆشداریش دەداتە هەر کەسێک کە هەوڵی جێگرتنەوەی دەسەڵات بدات و سەرکردایەتی ئێران بکات؛ کۆتاییەکەی مردن دەبێت.
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی هەڕەشە موشەکییەکانی ئێران و زۆر بە وردی ئەوانە لەناو دەبەن و تێکیان دەشکێنن کە هەڕەشەن بۆسەر هێزەکانیان.
ئاژانسی تەسنیم دەڵێت، بەرپرسێکی باڵای ئێران هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە پەیامی نهێنییان ناردبێت بۆ ئەمریکا، جەختدەکاتەوە کە هێزەکانیان لە ئامادە باشیدان بۆ جەنگێکی درێژخایەن.
کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرش کرایە سەر ئۆردوگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداشی سنووری سلێمانی.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، سودانی سەرجەم بەرپرسانی هەواڵگری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا دوورخستەوە و وتووشیەتی، "هیچ نەرمییەک نانوێنین لە بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ راکێشانی عێراق بۆ ناو شەڕ".
بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا لە سنووری خازر لە سنووری کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گرووپێکی چەکداریی عێراق روویداوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بنکە سەربازییەکانمان لە هەرێمی کوردستان قسەی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد کردووە.دەشڵێت، "دەنگۆی پڕچەککردنی هێزە کوردەکانی ئێران رەت دەکەینەوە".
نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییان تاوتوێ کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
ئاسایشی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات کە لە کاتی کەوتنەخوارەوەی هەر درۆن یان موشەکێک، بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی رووداوەکە کۆ نەبنەوە.
کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێر بیسترا و بەپێی زانیارییەکانیش، هێرشی درۆنی بووە و ئامانجەکان بۆ کونسوڵخانەى ئەمریکا و فڕۆکەخانەى هەولێر بووە، بەڵام لەلایەن سیستمى بەرگرى بەرپەرچدرایەوە و تەقێندرایەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، "هەوڵماندا لەریگەی دیبلۆماسییەوە خۆمان لە شەڕ دووربخەینەوە بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتووینەتەوە جگە لە بەرگریكردن لە خۆمان".
کەمێک پێش ئێستا کارەبا لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بە تەواوی پچڕا و وەزارەتی کارەبای عێراقیش دەڵێت، بەهۆی فشار و کێشەی هونەرییەوە بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
بڕیارە ڕۆژی شەممە، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات و بەپێی کارنامەکە، تەوەرەی سەرەکیی دانیشتنەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، کە تێیدا فەرماندە باڵا ئەمنییەکان ئامادە دەبن.
لە کاتێکدایە نزیکەی ٧٠٠ هەزار دەرچووی دانەمەزراو هەیە بەڵام مەسرور بارزانی چوار کەسی بە پلەی باڵا وەک راوێژکار لە ئەنجومەنی شورای هەرێم دامەزاندووە لەسەر میلاکی وەزارەتی داد.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دۆخی دارایی عێراق سەقامگیرە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە کێشەی کەمی نەختینەی دەکەن دوورن لە راستییەوە و دەشڵێت، تەرخانكراوەكانی تایبەت بە چاودێری كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لەچوارچێوەی بودجەدا مسۆگەرەو هیچ قەیران و كۆسپێكی دارایی نییە.
تەرمی گەنجێکی خەڵکی سلێمانی لەناو رووباری خابوور لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە و تا ئێستاش هۆکاری گیانلەدەستدانی نەزانراوە.
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفونیی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت و گفتوگۆ کرا لەبارەی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە.
وەزیری نوێی بەرگری ئێران کە تەنها دوای دوو رۆژ لە وەرگرتنی پۆستەکەی دوێنێ راگەیەندرا کە کوژراوە، بە بۆردومانی ئیسرائیل.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی دوو نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر ٤٤ دینارە و ئەو نرخەش بۆ ئەو ناحیانەیە کە مۆلیدەکانیان کار دەکەن و هێشتا کارەبایان نەبووە بە پڕۆژەی روناکی.
دەستەی فڕۆکەوانیی عێراق دەڵێت، وادەی داخستی ئاسمانی عێراق بۆ ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە، بەگوێرەی پێشهاتەکان دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە و لە هەر نوێکارییەک راگەیەندراویان دەبێت.
شاندی باڵای نەوەی نوێ و یەکێتی بە سەرۆکایەتیی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە.
قوباد تاڵەبانی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کۆبووە و وتی، لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگە و بە تەواوەتی بێلایەنی خۆی دەپارێزێت، بەڵام بەو حاڵەشەوە ئێستا کەوتوونەتە دۆخێکی نائاساییەوە و لە دەرەوەی خواست و ئیرادەی ئەوان، پریشکی جەنگەکە بەر هەرێمی کوردستانیش کەوتووە.
تەرمی سێ کرێکاری بەنگلادشی لە شوێنی مانەوەیان لە هەولێر دۆزرانەوە و بەپێی زانیارییەکان، هیچ ئاسەوارێکی چەقۆ و فیشەک بە جەستەیانەوە نیە.
چاوگێك بۆ ئێن ئاڕ تی، چاوگێك بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بارەگای پارتی ئازادی کوردستان لە دێگەڵە و بەهۆیەوە کەسێك کوژراوە و سێ کەسیش برینداربوون.
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێم تەواو کراون و رەنگە ئەمڕۆ یان سبەینێ پارە بنێرن.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بە پشووی فەڕمی بەهۆی ساڵیادی راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١.
جارێکی تر شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە، شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دەباشان لەگەڵ شاندی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە، لە شەودا کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز سەرەتا لەسەر بەشەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو نمە بارانی لەسەرخۆ دەست پێدەکات لەسەر ئەو ناوچانە، لەکاتەکانی شەو درەنگدا لەسەر سەرجەمی ناوچە سنووریەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سنووری ئیدارەی سۆران بەفر بارینێکی کەم دەبێت.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوا دەکات، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و بەردەوامی شەڕ و ململانێکان، پشووی خوێندن درێژ بکرێتەوە تا کاتێکی نادیار.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی دوو رادەستی بەغدا کرا.
دوای پێنج رۆژ لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٣٩ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٣ هەزار دینارە.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەمڕۆش، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا کە نزیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراوەتە ئامانج و رووبەڕووی هێرشێکی درۆنی بووەوە.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازییان لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکادا ئەنجامداوە.
کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ دەڵێت، ئەنجومەنی شارەزایانی رابەری، موجتەبا خامنەیی (کوڕی عەلی خامنەیی) وەک رابەری نوێی کۆماری ئیسلامی هەڵبژاردووە.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "ئەمشەو بە درۆن گردی ریعایە لە ناوەندی شاری سلێمانی کرایە ئامانج، کە بە گردی یو ئێن ناسراوە و هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە".
چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، "لە کۆبوونەوەی ئەمشەویاندا رێککەوتن کراوە نوری مالیکی بکشێتەوە و کاندیدێکی تری سەرۆک وەزیران دیاریبکەین".
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی بۆردومانکراوی گەڕەکی بەرانان مەکەن و رێگە بۆ تیمە فریاگوزارییەکان بکەنەوە".
کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا و چاوگێکیش دەڵێت، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی یوئێن لە گەڕەکی بەرانان لە سلێمانی و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش دوو کەس برینداربوون.
وەزارەتی نەوتی عیراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، سەرەڕای داخستنی گەرووی هورمز و راگرتنی هەناردەی نەوت، سەرجەم پاڵاوگەکان و وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی بەردەوامن لە کارکردن و دەشڵێت، پێداویستییە ناوخۆییەکانی رۆژانە پڕدەکرێنەوە و بڕی زیادەش لە کۆگاکاندا هەڵدەگیرێت.
جارێکی تر بە مووشەک و درۆن چەند هێرشێک کرایە سەر هەولێر و تا ئەم کاتە نزیکەی حەوت هێرش لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە خراوەتەخوارەوە و هاوکات لە چیای کۆڕەکیش تەنها ئەمڕۆ سێ جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر چیاکە.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک ترهمپ دەرفەتێکی پێشکەش کرد بۆ تێگەیشتن لە ئامانجەکانی ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەسەر پشتگیری هاوبەش بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی لە نێوان ئەمریکا و عێراق".
دوای زیاتر دوو هەفتە لە دواخستنی، داریی هەرێم دەڵێت، سبەی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی دوو دەخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، دۆخی ناوچەکە تادێت بەرەو خراپتر دەچێت و دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو خوێنی زیاتر نەڕژێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "حکومەت بە توندی و بە هەموو هێزییەوە رووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبێتەوە کە ئامانجی تێوەگلاندنی عێراق بێت لە ململانێکاندا، چونکە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوەن."
قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت دەڵێت، وا بڕیارە ئەمشەو مۆلیدە ئەهلییەکان بخرێنەوە کار بەڵام سیستمی پارە وەرگرتن گۆڕاوە بۆ پێشەکی.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ناوچەكە كرد و جەختیان کردەوە لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
دوای بڕیارەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هەڵکردنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان، خاوەن مۆلیدەکان لەبەردەم سەندیکای کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دژی بڕیارەکە دەربڕی و وتیان، "تا گرێبەستیان بۆ نەکەن کار بە مۆلیدەکان ناکەن".
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "کەمبوونەوەی کارەبا کاتییە، سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان دەکەم و هەوڵ دەدەین چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچە بدۆزینەوە".
دووەمین کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی و پێشهاتەکان سەبارەت بە نوێکردنەوە و توندکردنەوەی رێکارە ئەمنییەکانئەنجامدرا.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ، لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەم حکومەتە ماوەبەسەرچووە جگە لە قەیران و نەهامەتی بۆ خەڵکەکەی هیچی تری لە هەگبەدا نییە، بەڵام بۆ زیادکرد نی باج و سەرانە وەرگرن لە هاوڵاتیان بەردەوامن و هیچ گرفتیان نییە.
کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، کاردەکەن بۆ هەمەجۆرکردنی شێوازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، وتیشی بەشی زۆری هەناردەی نەوت بۆ بازاڕی ئاسیایە دواتریش بۆ ئەوروپا و ئەمریکا.
خوێندنى باڵا دەڵێت، بڕیاری ئارەزومەندانەی هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوە و لە ئەمساڵەوە نمرەی خوێندکاران و قوتابیانی پۆلی ١٢ لەسەر بنەمای هەر حەوت وانەکە دەبێت.
دەستەی خانەنشینی عێراق دەڵێت، دەستیانکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، جگە لە دەروازەی سنووری باشماخ، ئێران تەواوی دەروازە سنووریەکانی بەرووی بازرگانی راگرتووە.
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، سبەینێش شەپۆلێکی تری بارانبارین روو لە هەرێم دەکات .
ئەنجومەنی مۆلیدەکانی سلێمانی دەلێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن، ئەنجومەنی مۆلیدەکانی هەولێریش وتی،خاوەن مۆلیدەکان سەرپشک کراون بۆ ئیشپێکردنەوەی مۆلیدەکانیان و دەشڵێت، بۆ هەر ئەمپێرێک پێنج هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگرن لە بەرامبەر ٥٠ کاتژمێر کارەبادا.
بەیانی ئەمڕۆ، جارێکی دیکە لەرێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درۆنەکە لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە خراوەتەخوارەوە.
ستیڤ ویتکۆڤ دەڵێت، هەوڵیاندا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ ئێران بگەنە چارەسەرێک و دەڵێت، ئێران دەیتوانی لە ماوەی ١٠ رۆژدا ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمەکەی بگەیەنێتە ٪٩٠.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشی درۆنی کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە و بریندار هەیە.
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێی نایە رۆژی چوارەمەوە و شەوی رابردوو ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بەفراوانیان کردە سەر ئێران و فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆمیش وتی، لەگەڵ ئیسرائیل توانا سەربازییەکانی بەرگری ئاسمانی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە و سوپای پاسدارانیش دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی شێخ عیسا لە بەحرەین.
دوای چوار رۆژ لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ٣١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٦٠ هەزار دینارە.
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بینای سهرهكی فهرماندهیی و تیمی بنكهی ئهمریکایان له بهحرهین کردووەتە ئامانج و بە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سێ موشەک. بۆردوومانیان کردووە.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەمڕۆش، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس دەڵێت، ترەمپ بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی قسەی کرد و گفتوگۆیان کردووە لەبارەی جەنگی ئێرانەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، قوڕسترین هێرشەکانمان هێشتا ماون، هاوکات جەخت دەکاتەوە ئامانجیان گۆڕینی رژێم نییە بە زەبری هێز، بەڵکو دەیانەوێت توانای مووشەکی و دەریایی ئێران لەناوببەن بۆ ئەوەی جیهان نەکرێتە بارمتە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)، نوێترین ئاماری زیانە گیانییەکانی هێزەکانی لە گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا بڵاو کردەوە و کوژرانی شەش سەربازی راگەیاند.
راوێژكارێكی فهرماندهی سوپای پاسدارانی ئێران داخستنی گهرووی هورمزی راگهیاند و هۆشداریدا لهوهی ههر كهشتییهك ههوڵی تێپهڕاندنی بدات، دهیكهنه ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "دوژمنایەتی هیچ وڵاتێکی دەوروبەر ناکەین و تەنها بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئامانجمانە". دەشڵێت، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە فشار بخەنە سەر ئەمریکا.
وهزیری دهرهوهی عێراق دەڵێت، عێراق لهلایهن ههموو لایهنهكانی شهڕی ناوچهكهوه هێرشی كراوهته سهر. دەشڵێت، شاری ههولێر به زیاتر له ٧٠ موشهك و درۆن رووبهڕووی هێرش بووەتهوه.
ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە خاوەن مۆلیدەکان دەتوانن لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەکەکانیان رێکبکەون (تەنسیق بکەن) بۆ دیاریکردنی کاتی پێکردنی مۆلیدە لەسەر داواکاری ماڵەکان.
ئەو کەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتانەی سنووری هەولێر کە مامەڵەی (بەرحەیاتی) و (هەژماری من)یان هەیە ئاگادار دەکرێنەوە، لەبەر ئەو دۆخە ئەمنیە نەخوازراوەی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نەکەن.
وهزارهتی ناوخۆ دەڵێت، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی راسپاردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ئهو هاوڵاتییانهی له دهرهوهی كوردستان گیریان خواردووه و ناتوانن بگهڕێنهوه كوردستان.
کەمێک پێش ئێستا چەند مووشەک و درۆنێک لە سنووری ناحیەی تازە، گوندی بەشیر و دەوروبەری بارەگای لیوای ١٦ـی گروپە چەکدارەکانی عێراق کەوتوونە خوارەوە. پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، دیارنییە مووشەکە یان پاشماوەی مووشەک و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
وەزیری تەندروستیی هەرێم دەڵێت، بڕێکی باشی دەرمان لە کۆگاکاندا هەیە و نرخی هیچ دەرمانێک زیاد نەبووە، هاوکات پلانی فریاگوزاریی خێراشیان ئامادە کردووە.
شاندێکی باڵای پارتی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.
میدیاکانی ئێران دەڵێن، هاوسەری عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لە کۆمادا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
عەلی باپیر و شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ گیان لەدەستدانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئیران، سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانیان کرد لە هەولێر.
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد و وتی، "رێگە نادەین هیچ لایەنێک عێراق پەلکێشی ناو شەڕ و ململانێکان بکات".
وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت، ئامانجیان لەم جەنگەدا لەناوبردنی تەواوی تواناکانی ئێرانە و جەختیش دەکاتەوە کە رێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
جەنگ بازاڕی زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و هەر ئۆنسەیەک بۆ پێنج هەزار و ٣٩٦ دۆلار بەرزبووەوە، هەر مسقاڵێک زیاتر لە ٢٠ هەزار دیناری چووەسەر و مسقاڵێکی عەیار ١٨ـەش ملیۆنێک دیناری تێپەڕاند.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێ، و داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەکانیان.
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی گرتووەتەوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە بوو دواتر هاتووەتە ناو سەنتەری شاری سلێمانی و سەرمایرکی بەهێزی لەگەڵ دەبێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هاوڵاتییەک لە سنووری رەواندز مینێکی پیادا تەقییەوە و بە قورسی برینداربوو، بەڵام تا ئێستا لە ژیاندا ماوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر راگەیاند، کە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە تا کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە.
عەلی لاریجانی یەکێکە لە سیاسەتمەدارە باڵاکانی ئێران، ناسراوە بەوەی زیرەک و نێوەندگیرە، بەڵکو کەسێکە کە هەمیشە هەوڵی هاوسەنگی و ئارامکردنەوەی قەیرانی داوە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاوسەنگی نێوان دەسەڵاتەکان و رێککەوتنی نێودەوڵەتی و پاراستنی سیستەم هەروەها خامنەیی پشتگیرییەکی باشی کردووە.
ئاسمان بەگشتی هەورو نیمچە هەوردەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و وە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین دەبێت، بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ئەم ناوچانە دەبارێت وەهەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە شاری هەولێر و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کەرکوک هەیەو لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە درەنگانی شەو پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ ژێر سفر.
بەغدا لە چاوەروانی ١٢٠ ملیارەکەیە و داهاتیش بەردەستە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هێشتا رادەستی بەغدا نەکردووە و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەرێم بەنیاز نییە ئەم هەفتەیەش ١٢٠ ملیارەکە رادەست بکات، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت مووچە بۆ پێش جەژن دوابخرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هاتن و چوون لە دەروازە سنووریەکانی ئێران بۆ هاوڵاتایانی هەرێم و عێراق راگیرا.
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی بە شێوەیەکی کاتی لە کێڵگەی نەوتی شێخان لە هەرێمی کوردستان راگرت و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.
بۆ رۆژی سێیەم هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، میدیای ئەمریکا دەڵێت، عەلی لاریجانی لەرێگای عوممانەوە داوای دانوستانی لە ئەمریکا کردووە، لاریجانی رەتیدەکاتەوە کە دانوستان بکەن و دەڵێت، گەلەکەیان بەرگری لەخۆی دەکات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جارێکی تر ر بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشێنران.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و فەرماندەی گشتی هەسەدە پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە بارودۆخی هەرێم و ناوچەکە کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دوای هێرشە کاریگەرییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل کە کردیان بۆ سەر ئێران کە پێشتر نەبینرابوو، ئێستا سێ بژاردەی زۆر باشی هەیە بۆ سەرۆکایەتیی کردنی ئێران.
عەلی لاریجانی دەڵێت، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادەن و گەلی ئێران تەنیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی هەڵسوکەوت دەکات و هێزە چەکدارەکانیان دەستپێشخەری هیچ هێرشێک نەبوون، ئەوە لایەنی بەرامبەرە ناوچەکەی بەرەو ناسەقامگیری بردووە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن و فەرماندەیەکی زۆری هێزەکانی ئێرانمان کوشتوون و بەشێکی زۆرشیان دەیانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن". دەشڵێت، "تاوەکو ئێستا سێ سەربازی سوپای ئەمریکا کوژراون و تۆڵەیان دەکەینەوە".
لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکان، کەمێک پێش ئێستا چەندین تەقینەوەی بەهێز شاری قودسی هەژاند و دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل (ماگن داڤید ئەدۆم) دەڵێت، تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتین کە لە ئەنجامی دواین شەپۆلی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بریندار بوون یان بەرکەوتوون.
هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیوانیە و بابل و واست و نەجەف بڕیاریاندا رۆژانی دووشهممه و سێشهممه دهوامی فهرمی له سهرجهم ناوهندهكانی خوێندن رابگیرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی ١١ـی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە دەوروبەری ناحیەی دێگەڵە لە رێگای فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەریان.
سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی گرژییەکانی ناوچەکە دەڵێت، "پێشبینی دەکەین هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران چوار هەفتە یان کەمتر بەردەوام بێت" و دەشڵێت، ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات بەڵام کات درەنگ بووە.
لە بەغدا، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ویستان بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە تا لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا خۆپیشاندان بکەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمینیەکانەوە رێگرییان لێکرا، بەوهۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی روویدا.
مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردوولا جەختیانکردەوە، بۆ چارەسەری کێشە هەرێمییەکان پێویستە پەنا بۆ رێگەی ئاشتی و گفتوگۆ ببرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، بەهۆی پچڕانی کارەباوە، لە دوکان خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران رێگای سلێمانی - دوکانیان داخست.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەو ٢٠٠ عومرەکارە کوردەی لە سعودیە گیریان خواردبوو بە رێگەی وشکانی گەڕێندرانەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین گەشتەکانیان دوابخەن.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، چەند رۆژێکە عێراق لە چاوەروانی ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی هەرێمە تا مووچەی مانگی دوو بنێرێت، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو وەک کاری هەمیشەیی بە ئەنقەست ناردنەکەی دوادەخات، تا بەدرێژایی ساڵ چەند مووچەیەکی مووچەخۆران وەک دوو ساڵی رابردوو بخوات.
ئێوارەی ئەمڕۆ کەمپی ئاوارەکانی کۆیە بۆردومانکرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاکو ئێستا لە هێرشەکەدا هیچ کەسێک نەبووەتە قوربانیی.
وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە هێزەکانیان هێرشیان کردبێتەسەر لیوایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا و دەڵێن سکاڵای یاسایی دژی کەناڵ یەکی عێراقی تۆمار دەکەن.
کەمێک پێش ئێستا، دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە بە زنجیرە و یەک لە دوای یەک لە ئاسمانی هەولێر بیسترا و بەپێی زانیارییەکان دهنگهكه له سنووری كونسوڵخانهی ئهمریكاوه بووه.
ئاژانسی هەواڵی عوممان دەڵێت، بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچییەوە پێگەیشتووە، لەو پەیوەندییەدا عێراقچی جەختی لە کرانەوەی تاران کردووەتەوە بۆ هەر هەوڵێکی جددی کە یارمەتیدەر بێت لە راگرتنی ئاڵۆزییەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پلانێکی بەپەلەیان هەیە کە تایبەتە بە كەرتی نەوت و پرۆسەكانی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی خاو و غاز و بەرهەمە نەوتییەكان، لەبەر رۆشنایی پەرەسەندنە ئەمنییەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە.
ئاژانسی ئیلنا دەڵێت، سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی نارمەکی شاری تاران، لەگەڵ پاسەوانەکانی کوژرا.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، بڕیاربوو لە دانیشتنەکەدا دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ بکرێت و دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان بدرێت.
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بەئامانجگرتنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی شوێنەواری ترسناك جێدەهێڵێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی وڵات بە رووی هەموو گەشتە هاتوو و چوو و تێپەڕبووەکاندا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە.
سەرەتای مانگی ٣ـیە و هێشتا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیارەکەی مانگی دووی رادەستی بەغدا نەکردووە، بەپێی زانیارییەکانیش هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی مووچەی هەرێم تەواوبوون.
دارایی هەرێم دەڵێت، هەر خانەنشینێک ژمارەی کەسیی بێهاوتای نەبێت ناتوانرێت دۆسیەکەی بخرێتە ناو سیستمی خانەنشینییەوە و بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی بۆ ناکرێت.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرسە وماتەمینی خۆی ئاڕاستەی ئێران دەکات بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و دەڵێت، "داواکارین گیانلەدەستدانی خامنەیی بکرێتە دەرفەتی گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان".
وتەبێژی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت، هاوڵاتیان دەیانەوێت مۆلیدەكان بخەینەوە كار بەڵام بەرپرسان رێگەیان پێنادەن.
سەرۆکی یەکێتی لەبارەی مردنی عەلی خامنەیی لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەداخەوەین بۆ مردنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی".
ئەمریکا و ئیسرائیل بە چەند بۆمبێک کۆتاییان بە نزیکەی ٣٧ ساڵ لە حکومڕانی عەلی خامنەیی هێنا، دوای کوژانی خامنەیی رێبەری نوێی ئێران چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی مردنی عەلی خامنەیی دەڵێت، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کوژرانی سەماحەتی رابەری ئێران عەلی خامنەییم پێگەیشت، ژیانی لەپێناو گەلەکەی بەخشی و داوا دەکەن کۆتایی بهێنرێت بە شەڕی ئێران.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، بە توندی سهركۆنهی ئەو هێرشانە دەکەن کە شارەکانی عێراق دەکەنە ئامانج، ئەو هێرشانەش شەرمەزار دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردوهتە ئامانج و بە کردەوەیەکی قبوڵنەکراوی دەزانێت کە گرژییەکانی ناوچەکە گەورەتر دەکات
پاش پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی عەلی خامنەیی و چەند فەرماندەیەکی باڵای دیکە، بەگوێرەی دەستووری وڵاتەکە ئەنجوومەنێکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئێران پێکهێنرا، تاوەکو ئەو کاتەی ئەنجومەنی شارەزایان رابەرێکی نوێ هەڵدەبژێرێت.
دوا جار ئەمریکا و ئیسرائیل کەسی یەکەمی ئێران (عەلی خامنەییان) بە ئامانج گرت کە لە ساڵی ١٩٨٩ـەوە لە پۆستی رابەری بالای ئێراندایە و سوپای ئیسرائیلیش بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا ٣٠ بۆمبیان بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی خامنەیی لە تاران خستەخوارەوە و لە یەکەم هێرشدا کوژرا.
دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ٢٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٧١ هەزار دینارە.
حکومەتی عێراق بەهۆی مردنی عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری وڵات راگەیاند.
بەهۆی راگرتنی گەشتەکانەوە ژمارەیەک عەمرەکاری هەرێم رێگەی گەڕانەوەیان لێگیرا، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێم دەڵێت، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، بەڕێگەی وشکانی ژمارەیەک عەمرەکاری هەرێم دەگەڕێنرێنەوە.
راوێژکاری پێشووی خامنەی، لە یەکەم دەرکەوتنی دوای کوژرانی خامنەی دەڵێت، "ئەمریکا و ئیسرائیل دڵی گەلی ئێرانیان سوتاند، ئێمەش دڵی ئەوان دەسوتێنین و هێزەکانمان توندتر وەڵام دەدەنەوە، ئهنجومهنی سهركردایهتی كاتیش بهپێی دهستور بهم نزیكانه پێكدههێنرێت".
دۆناڵد ترەمپ، هۆشدارییەکی پێشوەختە و تووند دەداتە ئێران و دەڵێت، ئەگەر ئێران هێرش بکات، ئەوا ئەمریکا بە هێزێک وەڵامی دەداتەوە کە هەرگیز پێشتر نەیانبینیبێت.
دوای شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە ئەمە بەرزترین ئاستی خۆیەتی لە ماوەی مانگەکانی رابردوو.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە و یەكگرتن و یەكڕیزی گرنگ و پێویستە، بەتایبەت لەگەڵ پارتی.
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە راگەیەندراوێکدا، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی جیهانی ئیسلامی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سێ رۆژ ماتەمینی لە عیراق راگەیاند.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران مردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی پشتڕاستکردەوە و حکومەتی ئێران ٤٠ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی فەرمیدا کە لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، مردنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند.
سهرۆك كۆماری توركیا نیگهرانی خۆی له هێرشهكانی ئیسرائیل و ئهمریكا بۆسهر ئێران دهردهبڕێت و دەڵێت، ئهو هێرشانه پێشێلكردنی ئاشكرای سهروهری ئێرانن.
کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بڵاو کرایەوە، کە تێیدا دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت، هەروەها دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان دەدرێت.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئەنجامدا و چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی و پێکهێنانی حکومەتی ئاشکرادەکات.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ ئێران لە رێککەوتن نزیکبوون بەڵام پاشگەزبووەوە و دەشڵێت، ئێران هەرگیز نیەتی رێککەوتنی نەبووە.
لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان بەشی شەش مانگ خواردن و شتوومەکی پێویست بەردەستە، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمیش دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، "مەترسی لەسەر نەبوونی خۆراک نییە".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، "ئیدانەی هێرشكردنە سەر ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین" و دەشڵێت، ئامانجی ئەو هێرشانە كێشكردنی عێراقە بۆ ناو ئەو شەڕەی لەناوچەكە هەیە.
پارچەیەك مووشەك لە گەڕەكی منارەی چۆلی هەولێر بەر ماڵێك كەوت و بەپێی زانیارییەکان جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەریەکە لە وەزیری بەرگری و فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ناوچەکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە و داواش دەکات دیالۆگ لە پێشینەی کارەکاندا بێت و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان بۆ دەستەبەرکردنی کردەوەی بەرپرسیارانە و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی ناوچەکە.
ژووری بازرگانیی سلێمانی، دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتیان دەدات کە هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک و کاڵاکانی پێویستی رۆژانەدا نییە و هەموو پێداویستییە سەرەکییەکان بەردەستن لە کۆگا و بازاڕ و مارکێتەکاندا.
نزیکەی ٢٠٠ عومرەکاری کورد لە فڕۆکەخانەی شاری مەدینەی سعودیە گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
وەزیری کارەبای هەرێم دەڵێت، کاتی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە و رۆژانە تەنها ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر کارەبا دەبێت و دەشڵێت، "هیچ کێشەیەک سوتەمەنیدا نییە و راگرتنی کاری کۆمپانیاکان کاتییە".
بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، هەردوولا نیگەرانن لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران.
سەرۆکی رووسیا و ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا بۆ پرسی ئێران کۆدەبنەوە و هەریەکە لە وڵاتانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیاش دەڵێن، "بەشداریمان لە هێرشەکانی سەر ئێران نەکردووە".
لە دواى هێرشەکانى ئەمڕۆى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، عهلی خامنهیی رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامی و مهسعود پزیشكیان سهلامهتن.
دەزگای دژە تیرۆری پارتی دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، لە شوێنی گونجاو و شیاو خۆیان بپارێزن، تاوەک لە کاتی بەرپەرچدانەوەی تەنەکان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە دووچاری زیانی گیانی و ڕووداوی نەخوازراو نەبنەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان به سهرۆكایهتی محهمهد شیاع سودانی كۆبووهوه و دەڵێت، رەتیدەکەنەوە خاكی عێراق وەک رێڕەو یان شوێنی هەڵدانی هێرش بۆ سەر ئێران بهكاربهێنرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سهڵاحهدین دەڵێت، سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سهڵاحەدین ئاگادار دەکەینەوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا، كەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی غازیان راگەیاند، كە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانیش، كارەبای ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی هەرێم بڕاوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، لە سبەی یەکشەمەوە تا رۆژی چوارشەممە گشت پەیمانگاکانی کەمئەندامان و دایانگە و سەنتەرەکانی ئۆتیزم حکومی و ئەهلی پشوو دەبێت.
کەمێک لەمەوبەر، دەنگى چەند تەقینەوەیەکى دیکەی بەهێز و یەک لەدوای یەک لە هەولێر بیسترا، دژە تیرۆرى پارتیش دەڵێت، ژمارەیەک موشەک و درۆن تێکشکێندراون.
لە دوای فراوانبوونی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم دەوامی فەرمیان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی چوار رۆژ راگرت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، به مووشهك و درۆن هێرش هێرشکرایە سەر فڕۆكهخانهكی نێودەوڵەتی هەولێر و چەند بنکەیەکی ئەمریکا لەو شارە و لهلایهن سیستمی بهرگریی ئەمریکاوە بەرپەرچیان درایەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، وڵاتەكەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، بەڵام وڵاتانی پەیوەندیدار ناکەنە ئامانج.
دەستەى هێزهكانی حەشدى شەعبى له عێراق پشتڕاستى کردەوە لە ناوچەیەکى بابل هێرشى ئاسمانیان کراوەتەسەر و لە ئەنجامدا دوو چەکداریان کوژراون.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆسەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، دەنگی تەقینەوە لە هەریەکە لە وڵاتەکانی لە قەتەڕ و بەحرەین و ئیماڕات و کوەیت و ئەردەن بیسترا.
بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، سەرجەم جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیران.
دوای هێرشکردنە سەر ئێران و پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٤٨ سەنت.
دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٦ هەزار دینار.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگهیاند، کەمێک لەمەوبەر چەند موشەکێک بە ئاڕاستەی ئێران هەڵدراون، داوا لە خەڵکی ئیسرائیل دەکات هەرکاتێک گوێیان لە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە بوو زوو بچنە حەشارگەکان.
دواى هێرشهكانى بهیانى ئهمڕۆى ئیسرائیل، كهمێك لهمهوبهر سهرۆكى ئهمریكا بهفهرمى پهیوهستبونى وڵاتهكهى بهشهڕكردن دژى ئێرانهوه ڕاگهیاند، جهختیكردهوه، "ئامانجمان لهناوبردنى ئهم ڕژێمهى ئێرانه، چونكه ئهوان خهڵكانێكى زۆر خراپو دڵڕقن".
دوای دەسپێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، هەریەكە لە عێراق، ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەكانیان داخست، لەناویاندا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی پێشوەختەی بۆ سەر ئێران دەسپێكرد و چەند تەقینەوەیەکی بەهێز تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی رۆژی دووشەممە دوایین کۆبوونەوەی خۆی بکات لەسەر پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران و مالیکی.
سودانی و نێردەی ترەمپ بۆ سوریا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سودانی وتی، سەروەری و سەقامگیری عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا تەنها رەچاوکردنی ناوخۆیی نین بەڵکو پایەی بنەڕەتی هاوسەنگی ناوچەکەن.
سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، ئامادەیە لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی کۆببێتەوە و دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەیشتن بە ئاشتی.
بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارینەوە لە ١٥ پارێزگای باکووری کوردستان پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیەندرا، و رێگای هاتوچۆی زیاتر لە هەزار گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون داخران.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ نێردەی ترەمپ کۆبووەوە و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و شایستە نیشتمانییەکانی داهاتوویان تاوتوێ کرد.
بەپێی زانیارییەکان جگە لە رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی مووچەی هەرێم تەواوبوون، دارایی عێراقیش بە حکومەتی ماوەبەسەرچووی وتووە، داهاتی ناوخۆی هەرێم بنێرن مووچەی مانگی دوو رەوانە دەکەن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دروستکردنی پێنج سایلۆی نوێ و زیاتر لە ٢٠٦ کۆگای خێرا (بەنگەر)ی راگەیاند، پلانێکی پێنج ساڵەشی هەیە بۆ دروستکردنی ٤٠ سایلۆ و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی نێوان قەزای دوبز و ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری) لە پارێزگای کەرکووک روویدا و پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، فایەق زێدان و تۆم باراک کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە جێبەجێکردنی ئەو مەرجە دەستوورییانەی کە ماونەتەوە.
سەندیکاى پزیشکانى ڤێتێرنەریى کوردستان دەڵێت، بەکارهێنانى دەرمانى فیورالتادۆن لە ژمارەیەک کێڵگەى پەلەوەر مەترسیدارە، بەڵام هێزەکانى ئاسایش چاوکراوەبوون و توانیویانە دەست بەسەر ئەم ماددە قەدەغەکراوە بگرن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، داوا دەکەن بە زووترین کات بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە تەواوی عێراق و هەرێم بە زوویی ئەو خۆراکەی لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراک پێیان دەدرێت، دابەشی بکەن بەسەر هاوڵاتیان و لای خۆیان نەیهێڵنەوە.
شەڕ لە نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا دروستبوو و وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا ٥٥ سەربازی پاکستانییان کوشتووە وچەند سنورێکی وڵاتەکەیان داگیرکردووە،لە بەرامبەردا، پاکستان کۆنترۆڵکردنی خاڵە سەربازییەکانی رەتکردەوە.
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە هەرێم دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسی دەدرێت و ماوەی دوو مانگ و ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی و ئەمڕۆ پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری هەولێر و کەرکوک نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت بەڵام لە ناوچەکانی تری هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێت، بارانی مامناوەند لە زۆربەی ئەو ناوچەکان تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، پێشبینی دەکرێت هەندێک کات باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورەبروسکە بێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت.
وادەکەی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیران و دیاریکردنی کاندیدێکی دیکە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە ئەمڕۆ کۆتایی دێت، چاوگێکی باڵای عێراقیش سزا چاوەڕوانکراوەکانی ئەمریکای بۆسەر عێراق بۆ ئێن ئاڕتی خستەڕوو.
راوێژکارێکی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، ١٧ کەسیان بە تۆمەتی خەڵەتاندنی گەنجان بە مەبەستی بردنیان بۆ ناو سوپای رووسیا دەستگیرکردووە و دەشڵێت، رێکاریش بۆ گەڕانەوەی ئەو عێراقییانە دەگیرێتەبەر کە لە جەنگی ئۆکرانیادا بە دیل گیراون.
وتەبێژێکی سوپای ئەفغانستان دەڵێت، وەک وەڵامێک بۆ بۆرومانەکانی چەند رۆژی رابردوو، هێزەکانیان دەستیان بە هێرشی توند بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی پاکستان کردووە. وەزارەتی راگەیاندنی پاکستانیش، هێرشەکانی بەبێ پاساو ناوبرد و رایگەیاند، هێزەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گەڕی ئەمڕۆی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا یەکێک بووە لە جدیترین و باشترین گەڕەکان. دەشڵێت، دوشەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان لە ڤێینا دەستپێدەکەنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، پاسێکی عومرەکارانی هەولێر لە رێگای نێوان مەدینە و سنووری عەرعەر، لە سعودیە، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمیش دەڵێت، سەرجەم عومرەکاران سەلامەتن.
وهزیری دهرهوهی عوممان دەڵێت، دانوستانی ئهمڕۆی ئێران و ئهمریكا، دوای بهرهوپێشونێكی بهرچاو، كۆتایی هات و ههفتهی داهاتوو دانوستانی نێوان ئهو دوو وڵاته لهسهر ئاستی تهكنیكی له ڤیهننا بهڕێوهدهچێت.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بارانبارین بە شێوەی نمەباران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
وتهبێژی حكومهتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە مهسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ـی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
ئێران و ئەمریکا لە جنێف بە نێوەندگیریی عوممان گەڕێکی دیکەی دانوستانیان ئەنجامدا و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەیان گفتوگۆیەکی چڕ و پڕی بۆ نزیکەی سێ کاتژمێر لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام داوە.
کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، "ئەو دەنگۆیانەی باس لە خراپی بەكارهێنانی مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەن بەتەواوی رەتدەكەینەوە" و دەشڵێت، ئەو کەسانەشەی ئەو جۆرە دەرمانەیان بەکارهێناوە رووبەڕووی سزایی یاسایی کراونەتەوە".
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێت، کێشەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەر نابن، چونکە عێراق پابەند نابێت بە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
بهشی ڕاگهیاندنی پەرلەمانی عێراق بهرنامهی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاوكردهوه، بەپێی کارنامەکە بڕگهی تایبهت به ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماریی تێدا نیه.
دوای ساڵانێک لە کێشەی یاسایی، کشتوکاڵی کەرکوک دەڵێت، سەرجەم ئەو گرێبەستە کشتوکاڵیانەی کە بۆ عەرەبی هاوردە لەسەر زەوییە رەسەنەکانی کورد و تورکمان کرابوون هەڵوەشێندرانەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە و نوسینگەی سودانیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و دووپات لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان لە هەولێر كارتی بانكیان پێ دەدرێتەوە و دەتوانن لەرێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارەکانیان وەربگرن.
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم دەڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراکی ساڵی ٢٠٢٦، لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودا تەواو بێت، بەر لە جەژن بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵیش بە هاووڵاتیان دەدرێت.
داهاتی ناوخۆ زیادیکردووە و حکومەتی ماوبەسەرچوو بەردەوامە لە درووستکردنی کێشە بۆ ناردنی مووچە و بەردەوام ناردنی ١٢٠ ملیارەکە دوادەخات تاوەکو کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم درووستببێت و هەموو ساڵێک چەند مووچەیەکیان دەفەوتێت.
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری هاوپەیمانانی مانگی دوو خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە کە هاوکێشەی مانگی پێشوو بڕەکەی ٧٥ هەزارە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بۆ ماوەیەکی کاتی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت بە مەبەستی چاککردن و سیانەکردنی شەقامی تونێلی پێشڕەو.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بە بانکی ناوەندی کردووە کە سەرجەم بانکە حکومی و ئەهلییەکان ئاگاداربکەنەوە بە راگرتنی بڕینی قیستی قەرزی فەرمانبەران و خانەنشینان (سلفە) بۆ ئەم مانگە.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتیان دڵنیادەكەنەوە مریشكی خۆماڵی هیچ كێشەیەكی نیە و دەزگای ئاسایش پێشوەختە رێگری لە پرۆسەكە كردووە.
لیژنەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی باج دەڵێت، داهاتی باج بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٥ گەیشتووەتە چوار ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار کە بەرزترین ئاستە لە مێژووی عێراقدا.
هاوردەکردنی زێڕ و مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم قەدەغەکرا و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقیش دەڵێت، هۆکاری قەدەغەکردنەکە نەبوونی بنکەی پشکنین و کۆنتڕۆڵی جۆرییە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمە باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات پاشان کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوەو نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت . لە کاتەکانی شەو رێژەی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی سودانی لە پەرلەمانی عێراق دەلێت، دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئەو وادە دەستووریەیە کە بۆی دیاریکراوە، وتیشی، داوا دەکەن هەفتەی داهاتوو دانیشتنێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ ئێران و ئەمریکا سێیەمین گەڕی دانوستانەکانیان لە جنێف ئەنجامبدەن.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٣٨ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەسەدە دەڵێت، هەڵاتنی خێزانی چەکدارەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ، بەرپرسیارێتیەکەی لەسەر حکومەتی دیمەشقە نەوەک ئەوان، وتیشیان، وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت شکستەکەی خۆی بشارێتەوە.
کەمخوێنی یەکێکە لەو حاڵەتە تەندروستییانەی کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی، سەرئێشە، تەنگەنەفەسی و زەردوویی، بەپێی رێنمایی پزیشکان ئەم کەسانە ناتوانن بەڕۆژووبن.
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران لە دانانی چەند کامێرایەکی گەڕۆکی تۆمارکردنی خێرایی لەسەر رێگەی نێوان کەسنەزان بۆ گۆمەسپان ئاگادار دەکاتەوە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەمشەو لە ناحیەی رزگاری لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک تەقەی کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون. دەشڵێت، هەردوو تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەیان دەستگیرکردووە.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان دەڵێت، ئەمشەو لە کاتژمێر ١١ـی شەو بۆ دووی بەرەبەیان تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی پاککردنەوە دادەخرێت.
لە رووداوێکی دڵتەزێندا ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاری (تۆپزاوا) لە دوای نوێژی تەراویح لەبەردەم مزگەوتێکدا شەڕ و دەمەقاڵێ دروستبووە و بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە مامۆستایەکی ئایینی و کەسێکی دیکە کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لە دوو هەفتەیە جۆرە پەتایەکی ڤایرۆسی لە هەولێر بڵاوبووەتەوە کە زیاتر منداڵان تووشی دەبن و تاوەکو ئێستاش نزیکەی هەشت هەزار کەس بەهۆی پەتاکەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، قوتابیانی دەرەوەی وڵات دەتوانن لە رۆژی ١٠ـی ئازارەوە تا ٢٨ـی مانگ بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ١٨ رۆژە بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
سەرۆکی فراكسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا زۆر کەمتەرخەمە. دەشڵێت، رێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتی واقعی نییە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق هۆکاری کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە ١٤.١٤ـەوە بۆ ١٢.٧٨٪ی کۆی دانیشتوانی عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت، دیاریکردنی دانیشتوانی هەرێم بە رێژەی ١٢.٦٨٪ لەسەر داوای حکومەتی ماوەبەسەرچوو بووە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو داوا له حكومهتی فیدراڵ دهكات نهك تهنیا مووچه و شایسته داراییهكانی مووچهخۆرانی ههرێم، بهڵكو بهشه بودجهی ههرێمی كوردستان بهپێی رێژهی ١٤.١ـی سهرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت.
وهزارهتى ناوخۆ دهڵێت، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سهرپێچییهكانی هاتووچۆ بهڕێژهی ٢٠٪ تا رۆژی ٣٠ـی حوزەیران درێژكراوهتهوه.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، کۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەکەشی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.
وردبینی لیستی مووچە لە بەغدا دەستیپێکرد و وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وتی، بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی گومرگییەوە، داهاتی ناوخۆی هەرێم ٦٠٪ دابەزیوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ دروستکردنی کێشە لەبەردەم مووچە لێکدەدرێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، پرۆسەی ئاشتی بەردەوام دەبێت و داوایشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد، بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە پشتیوانی لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی کۆمیسیۆن بکەن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە.
دژی نەبوونی کار، بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری سنووری راپەرین گردبوونەوە و دەڵێن، چوار بۆ پێنج دەفتەر دۆلاریان بە بارهەڵگر داوە و ئێستا کاریان دەستناکەوێت.
وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، هێشتا کۆبانێ پێویستییەکی زۆری بە هاوکاری مرۆی هەیە وتیشی، بەهۆی کەمی خۆراکەوە نرخی خۆراک بەرزبووەتەوە.
گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا راگیران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش دەڵێت، هۆکارەکەی کێشەی هونەرییە و پەیوەندیی بە مەترسیی ئاساییشەوە نییە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، دەرچووانی دوو ساڵی بەشە پزیشکییەکان و تەندروستیی زانکۆکانی هەرێم کە خەڵکی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن, لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دادەمەزرێن.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و باسیان لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەڵمانیا کرد و پرسی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی هەرێم و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ دەکات.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە چەمچەماڵ، کە هەڵیکوتابووە سەر ماڵی پوری و دوای ئازاردان و ئەشکەنجەدانێکی زۆر و بریندارکردنی، ئاڵتونەکانی دزیوە و هەڵهاتووە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمدەبێتەوە و سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.
بازرگانی عێراق دەڵێت، دەنگۆی دابەشکردنی هەر جۆرە کەرەستەیەکی خۆراکی تێکچوو یان ماوەبەسەرچوو لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکدا رەتدەکەنەوە و ئەو کەرەستانەی دابین دەکرێن پشکنینی تاقیگەییان بۆ دەکرێت.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ١٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٦ هەزار دینارە.
وڵاتانی ئەوروپا لە دیپۆرتکردەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکانیان بەردەوامن و پەیامنێری ئێن ئاڕتی وتی، لە ئەڵمانیاوە نزیکەی ٤٠ گەنجی کوردیان دیپۆرتی بەغدا کردووەتەوە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ هاتووچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت پێویستە پێشوەختە لە رۆژانی شەممە نۆرە (کۆد)ـیان وەرگرتبێت بە پێچەوانەوە مامەڵەکانیان بۆ ئەنجامنادرێت.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، حکومەتی کاتی دیمەشق و هەسەدە تەرم و زیندانیان ئاڵوگۆڕ کردووە و ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کۆبانی، ٦٦ دەستگیرکراوی لە زیندانی ناوەندیی شارەکە ئازاد کرد.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە مانگی رەمەزان گەورەترین دەرفەتە بۆ نوێبوونەوەی خانەکان و دواخستنی نیشانەکانی پیربوون.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا رێگری دەکات کە ئێران بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی دەشڵێت، لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ ئێران بەردەوامە.
لە هەولێر گۆڕێکی بەکۆمەڵ و چەندین پارچە کەلوپەلی مێژوویی وەک پارهی کۆن و خڕخاڵ و ملوانکە لەگەڵ ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، لە رانیە باندێکی دزی کردنیان دەستگیرکردووە کە سێ کەسن و ماتۆرسکیلیان دزیوە و فرۆشتوویانەتەوە.
کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناوچەی بارزان بووە و زیاتر لە شەش ملم بارانباریوە.
قایمقامیەتی خانەقین بە فەرمی داوا لە پارێزگاری دیالە دەکات کە رێکارەکانی بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵالە رابگرێت، ئەم داوایەش بەهۆی ئەوەیە کە ناوچەکە دەچێتە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠، وە ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە هۆی دابڕاندنی زەوییەکانی خانەقین و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
لەلایەن تیمەکانی کارەبای سلێمانییەوە لە ناو بازاڕی دارەسووتاوەکە کارەبای چەند دوکانێک بڕدرا و چەند شوێنێکی دیکەش ئاگادار کرانەوە.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، رۆژانە ٢٠٠ بۆ ٢١٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرێت و دەشڵێت، لە پلانیاندا هەیە رێژەكەی بەرزتر بكەنەوە.
بەرپرسێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی دەڵێت، پۆستی سەرۆکی کۆمار پەیوەستە بەکوردەوە و پێویستی بە سازانی ناوخۆی هەیە، لە بارەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیشەوە وتی، هیچ گرفتێکیان نیە نەوەی نوێ بەشداری حکومەتی هەرێم بکات.
بڕیارەكەی وەزارەتی گەیاندنی عێراق بۆ زیادكردنی ٢٠٪ـی كرێی خزمەتگوزاری لەسەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەموو کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ عێراق هەیە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دۆخی ناوچەکە کرد.
فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت، رێککەوتنی کۆتایی مانگی یەک لە ئەم بارودۆخەی ئێستادا باشترین بژاردەی بەردەست بوو. دەشڵێت، ئەوان ئۆتۆنۆمیان دەوێت بەڵام ئەوەی حكومەتی سوریا قبوڵی دەكات تەنها حكومی خۆجێیی ناوچە كوردییەكانە.
هاتوچۆی سلێمانی داوا لەو شۆفێرانە دەكات كە بەرۆژوو دەبن، بەر لەكاتی رۆژوو شكاندن (بەربانگ) خۆیان بەدوور بگرن لە پەلەپەل كردن و تیژڕەوی لە شەقام و گۆڕەپانەكان و پابەندبن بە یاساو رێنماییەکانی هاتووچۆ.
زیاتر لە پێنج مانگە کەمئەندامانی سەنگەر تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و سکرتێری کۆمەڵەی کەمئەندامانیش دەڵێت، لە سایەی دەسەڵاتی بێ چاو و بێ گوێ، کەمئەندامانی سەنگەر خەریکە لە برسا دەمرن، داواش لە خێرخوازان دەکات بێن بەهانایانەوە.
دوای ئەوەی حكومەتی عیراق داوای ١١٧ ملیار قەرزی پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییانی لە هەرێم كرد، بریکارێک دەڵێت، بڕیاردرا بۆ دانەوەی ئەو قەرزە، مانگانە پارە لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.
رووسیا و ئۆکرانیا پێیان نایە ساڵی پێنجەمی شەڕە خوێناوییەکەی نێوانیانەوە، جەنگێک کە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم درێژمەوداترینی مێژووە، لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا دیموگرافیای سنووریی هەردوو وڵات گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، لەم راپۆرتەدا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەوە دەخەینەڕوو.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەو جەنگەی وا پێشبینی دەکرا بە چەند هەفتەیەکدا کۆتایی بێت، بووەتە درێژخایەنترین و پڕتێچووترین ململانێی سەدەی بیست و یەک و جیهانیش لە نێوان ئاشتییەکی تاڵ و جەنگێکی بێ کۆتایی، چاوەڕێی بڕیارە سیاسییەکانە.
فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی گرانیی نرخی کارەبا کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و وتیان، نرخی کارەبای پڕۆژەی رووناکی گرانە و لە ئاست بژێویی هاوڵاتیاندا نییە و ستەمە لێیان دەکرێت.
ترەمپ دەڵێت، ئەگەر لەگەڵ ئێران رێکنەکەون دەرئەنجامەکان بۆ ئەو وڵاتە کارەساتبار دەبن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، لیستی مووچەی مانگی دوو و تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی بەغدا کراوە، تەیف سامیش دەڵێت، موچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نییە و دوای رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە مووچە دەنێرن.
کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت بۆ ئەمرۆ لە زۆربەی کاتەکان، لە ئەنجامی کاریگەری کەشێکی ناجێگیر لە سەر ناوچەی جیا جیا پێشبینی نمە بارانی کورت خایەن و هەندێک کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورەبروسکە دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
رۆژنامەی سەباح وتی، پەرلەمانی عێراق چەند بژاردەیەک تاوتوێ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی و دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ تەواوی فەرمانگە حکومییەکان شێوازی ئەنجامدانی مامەڵەکانیان لە کاشەوە دەگۆڕن بۆ ئەلیکترۆنی.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی دوو تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا دەنێرێت، بەڵام تا ئیستا دیار نیە کەی هەرێم ١٢٠ ملیارەکە رادەستدەکات.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ١٧١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٢٦ هەزار دینارە.
چوارچێوەی هەماهەنگی دوایین کۆبوونەوەی خۆی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و نێودەوڵەتی ئەنجامدا و داوایان کرد پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.
بەشێک لە خەڵکی وا راهاتوون پێش خەوتن ژەمێکی سووک یان جۆرێک لە شیرینی بخۆن، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندروستی دروست دەکات، بەتایبەت لەسەر ئاستی پەستانی خوێن.
وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بڕیاریدا بە وەرگرتنی بڕی ٢٠٪ لە كرێی خزمەتگوزاری كارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت. بەپێی زانیارییەكان، بڕیارەکە لە هەرێم ئەو كۆمپانیاكانیانە ناگرێتەوە، كە مۆڵەتیان لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە، تەنها ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەوە، كە مۆڵەتیان لە عێراقەوە وەرگرتووە.
شارەزایەكی کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی مامناوەند بە دوو قۆناغ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناو بەشێكی شار و شارۆچكەكانیش بەفر دەبارێت.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، چەندین ساڵە لە شارەزور پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ کەسانی کەم دەرامەت و کرێنشین دروستکراوە و تا ئێستا بەسەریاندا دەبەشنەکراوە و بەهۆیەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر پرۆژەکە کەوتووە.
سەرۆکی پارتی لەگەڵ نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و دۆخی ناوچەکە کراوە.
بانکی بازرگانی عێراق (TBI) بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئەو پارانە دەرکرد کە دڕاون و شێواون یان زیانیان پێگەیشتووە و دەڵێت، "لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن لەتەواوی لقەکاندا ئەو پارانە بگۆڕنەوە بە پارەی نوێ".
بەپێی رۆژژمیری پشووەکانی هەرێم لە مانگی رەمەزاندا حەوت رۆژ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نوسراوێکیان بە واژۆی ٦١ پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد تاوەکو فەرمان بەبانکە حکومییەکان بکات لەپارێزگاکانی هەرێم لقەکانیان بکەنەوە و فەرمانبەرانی هەرێمیش سودمەند بن لەوەرگرتنی پێشینەکانی خانوبەرەوهاوسەرگیری.
بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی چەند مامەڵەیەکی فێڵکردن و دەستبڕین و ساختەكاری کە لە رێگەی دراوی بیانی و کاغەزی بێبەهاوە ئەنجام دەدرێن، هۆشداری دەدات.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی رێوڕەسمی واژۆکردنی دوو رێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان کۆمپانیاکانی نەوتی بەسرە و زیقار و باکوور و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی دەکات.
هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی شۆشمێ راگیرا و بە وتەی چاوگێک لە دەروازەکە راگیرانی گەشتەکان بەهۆی کێشەی هونەری لە سیستەمی دەروازەکە و هێشتا نازانرێت کەی هاتوچۆ دەستپێدەکاتەوە.