سەردێڕ:

لە رانیە باندێکی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیرکران

PM:11:09:24/02/2026

1220 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، لە رانیە باندێکی دزی کردنیان دەستگیرکردووە کە سێ کەسن و ماتۆرسکیلیان دزیوە و فرۆشتوویانەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، لەڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد و بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ئاشکرا کردنی ناسنامەی تـۆمەتبارانی (نەناسراو) هێزەکانیان لە نوسینگەی نـەهێشتنی تاوان لە رانـــیــە توانیان ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشکرابکەن کە سەرجەمیان لەڕەگەزى نێرن و نەوجەوانن.

دەشڵێت، تۆمەتـبارانی ناوبراو لەبەردەم پۆلیــس و دادوەر دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا کە هەستاون بە دزینی دوو ماتۆڕسکیل کە هی سکاڵاکارانن، دانیان ناوە بە دزینی دوو ماتۆرسکیلی تریش، کە سەرجەم ماتۆرسکیلە دزراوەکان ژمارەیان چوار دانەن، هەر بە وتەی خۆیان ماتۆرسکیلەکانیان فرۆشتووە.

وتیشی، دادوەر بڕیاریداوە بە راگراتنی تۆمەتباران بــەپـێـی مــاددەی ٤٤۳ و ٤٤٦ لــە یــاســایی سـزادانی عـێراقی لـێـکۆڵـیـنەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.













گەلەری