PM:01:17:05/03/2026
8936 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە دەروازەی سنووری باشماخەوە دەستیپێکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، دوای دوو رۆژ لە راگرتن، ئەمڕۆ هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە دەروازەی سنووری باشماخەوە دەستیپێکردەوە.
هاوکات، ماوەی شەش رۆژە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە بۆ سەر ئێران، بەو هۆیەشەوە گرفتی زۆر درووستبووە بۆ جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان دەروازە سنوورییەکان و هەرێم.
ئەمڕۆش، دوای دوو رۆژ لە راگرتنی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، دووبارە دەستکرایەوە بە هاوردەکردنیان.