PM:05:59:04/03/2026
5568 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتێکدایە نزیکەی ٧٠٠ هەزار دەرچووی دانەمەزراو هەیە بەڵام مەسرور بارزانی چوار کەسی بە پلەی باڵا وەک راوێژکار لە ئەنجومەنی شورای هەرێم دامەزاندووە لەسەر میلاکی وەزارەتی داد.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەڕۆژی ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرمانی دامەزراندنی بۆ چوار کەس بە پلەی راوێژکار لە ئەنجومەنی شورای هەرێم دەرکردووە.
بەپێی ئەو نوسراوەی
دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە فەرمانی دامەزراندنەکە بۆ چوار کەس بە ناوەکانی (ف.ع.ج) (س.ج.ع) (م.ش.م) (أ.ص.ع)،
لەسەر میلاکی وەزارەتی داد دەرکراوە.
ئەو بڕیارەی
مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە، نزیکەی ٧٠٠ هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان لە
هەرێمی کوردستان هەن کە تا ئێستا دانەمەزراون و رۆژ بە رۆژیش رێژەی بێکاری لە
هەرێم روو لە زیادبوونە، پێشتریش رۆژنامەى شەرقلئەوسەت بڵاوی کردبووەوە، لە هەرێم
بەهۆى گەندەڵى و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتەوە، گەنجان ناچاربوون وڵاتەکە جێبهێڵن، ئەمە سەرەڕایی ئەوەی تاوەکو ئێستا کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکراوە و مانگانەش حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندییەکانی خۆی بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ ناکات و ئامادەنییە داهاتی ناوخۆ لەکاتی خۆیدا رادەستی بەغدا بکات.