سەردێڕ:

دوای تێپەڕینی ٣٥ ساڵ بەسەر راپەڕینی
گەلی کورد

PM:08:21:05/03/2026
316 جار خوێندراوەتەوە
مەهدی خاکی
+ -

دوای تێپەرینی سی و پێنج ساڵ بەسەر ڕاپەرینی گەلی کورد لە باشووری کوردستان، دژی ڕژێمی (بعث)ی گۆڕ بەگۆڕ.

سی و پێنج دیاردەی نیشتیمانی و نەتەوەیمان لەم نیشتیمانەدا درووست نەکردووە.

هێشتا کۆمەڵێک پرسی زۆر سەرەتایی کە لە سەردەمی ڕاپەرینەوە کێشە بوون تا بە ئێستا هاتوون و چارەسەر نەکراون.

لە پرسی خزمەتگوزاری و بە کەرتی تایبەت کردنی شتەکان و تەنانەت پرسی مووچەو کارەباش بگەڕێ، بەڵام تا ئێستا کورد نەیتوانیەوە ئەم سێ پارێزگایە بکاتە یەک ئیدارە و حوکمەت و دوو ئیدارە و حوکمەتمان هەیە، دوو هێزی پێشمەرگە و دوو هێزی دژە تیرۆر و دۆ هێزی هەواڵگری و دوو هێزی ناوخۆ و دوو هێزی ئاسایش و تەنانەت دوو دادگاشمان هەیە.

مالیزیا پێکهاتەی نەتەوەی جیاواز و ئاینی جیاواز لەناویدا هەیە، بەڵام توانیوایانە یەک حوکمەت و هێز و دادگا و ئابووریەکی بەهێزیان هەبێت.

لێرە خەمی گەورە و پڕۆژەی نیشتیمان سازی بوونی نیە، هەردووک حزبی حوکمڕان لەچوار چێوەی بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵە حوکمڕانەکانی حزب تێنەپەریون و تا ئێستاش کار لەسەر تۆخ کردنەوە و قووڵ کردنەوەی ئەم دابەش کاریە دەکەن و ناتوانن کار بۆ کاڵکردنەوە و نەمانی بکەن و سێ پارێزگایان پێ ناکرێتە یەک حوکمەت و یەک ئیدارەدان و یەک هێز و یەک بەرژەوەندی!

ئایە وەفا بۆ ئەوانەی پێش ڕاپەرین خزمەتیان کردن ئەو دۆخەیە کە خوڵقاوە؟

ئایە وەفا بۆ ئەو گەلەی ڕاپەرینی کرد ئەم دۆخەیە کە خوڵقاوە؟

ئایە روحی شەهیدەکان ئاسوودە و ئامانجی خەبات هاتۆتە دی؟

گەلەری