بە فەرمی بڕیاری لابردنی چوار سفری سەر دراوی ئـێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، یاسای لابردنی چوار سفری لە پارەی نیشتمانیی وڵاتەکەی واژۆ کرد و خستییە واری جێبەجێکردنەوە.
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، چەند رۆژێکە بەرپرسانی یەکێتی باس لە کڕینی کورسی حزبەکان دەکەن، پارتیش ئەمە رەت دەکاتەوە و دەڵێت، ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکان بکڕێت، کورسییەکانی یەکێتی لە هەموو لایەنێک هەرزانترن.
هێزەکانى سنوور لە عێراق دەڵێت، بە هەزار کامێراى حەراری چاودێریى سنوورەکان دەکرێت و بەوەش ٩٠٪ـی ناوچە سنوورییەکان لە ژێر چاودێریدان.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وردەکارییەکانی رێککەوتنی ئاوی لەگەڵ تورکیا و گرنگییەکەی لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی لە ماوەی داهاتوودا راگەیاند و دەڵێت، رێککەوتنەکە شەش پرۆژەی ستراتیژی لە خۆدەگرێت.
ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ دەڵێت، عێراق لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ، شەش تەن زێڕی کڕیووە، بەوەش کۆی یەدەگی زێڕی وڵاتەکە گەیشتووەتە ١٧٠ تەن.
ئەندامێکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، ٦٠٠ ههزار تەن له ٦٠٠ جۆر خورمایان ههناردهی بازاڕهكانی جیهان كردووه و زیاتر له نیو تریلیۆن دینار داهاتی ئهو بهرههمه بووه.
یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی بێستون تاوگۆزی، کۆمێنتاری وەرزشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی سپۆرت بانگهێشتکردووە بەمەبەستی رێزلێنان.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامێکی نوێیدا دەڵێت،بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و چارەسەرێکی راستەقینە، دەبێت سەرلەنوێ یاساکان دابڕێژرێنەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەنزیک بازاڕی تایەفرۆشانی فولکەی کۆنی دەستاڕەکە لە سلێمانی رووداوێکی تەقەکردن روویداوە، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک تەقەی لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداری کردووە.
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی کۆبووەنەوە، نووسینگەی مالیکیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکدا باسی دۆخی سیاسی و ئەنجامی گفتوگۆكانی ئێستای نێوان هێزە نیشتمانییەكان كرا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوای نزیکەی یەک هەفتە، تەرمی گەنجە ونبووەکەی کەلار لە یەکێک لە گۆمەکانی سنووری گوندی کانی ماسی دۆزرایەوە.
لەسەر رێگای کەرکوک - تکریت دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و سەربازێکی سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا.
ئەنجومەنی شورای حزبی دەعوەی ئیسلامی دەڵێت، بهكۆی دهنگی بڕیاریانداوه كه نوری مالیکی، ئەمینداری گشتی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندید بكات.
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی رانیە ئامارێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە تەنها لە ماوەی ٢٠ رۆژی رابردوودا، سێ هەزار و ٧٠٠ منداڵ لە راپەڕین سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ماوەی شەش رۆژە گەنجێک لە کەلار ونبووە و ئەمڕۆ لهوشوێنه ئاوییهى کە گومانى لێدهكرێت ونبووبێت، بهدواى چارهنووسی گهنجهكهى كهلاردا دەگەڕێن و غەواسێکیش دەڵێت، تا ئێستا ھیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەردی بناغەی یەكەم كارگەی بەرهەمهێنانی شیری منداڵانى لە عێراق دانا.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاست یاخود کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گەیشتنە هەرێمی کوردستان، مالیکیش دەڵێت، دەیانەوێت لە ماوەی مانگێکدا حکومەت پێکبهێنرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەک، ئەمەریکا فشارەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕکردووەتەوە بۆ ڕازیبوون بە پلانی کۆتاییهێنان بە جەنگ.
بڕیار درا کە لەمەودوا تەنها لە رێگەی سیستمی ئەلیکترۆنی و ئەپڵیکەیشنی تایبەتەوە نۆرە بگیرێت بۆ سەرجەم مامەڵەکانی تایبەت بە کارتی نیشتمانی یەکگرتوو.
ئهمریكا، هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیانی لە گەشتکردنیان بۆ ٢١ وڵات و لەناویاندا عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە و داوا دەکات گەشتیان بۆنەکەن.
دوای رەخنەی ئێران لە بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، وەزیری دەرەوەی ئێران، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەی نێوان خۆی و رافایل گرۆسی راگەیاند کە ١٠ـی ئەیلول لە قاهیرە واژۆکرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، کەسێک خۆی رادەستی ئاسایشی سلێمانی کردووە کە تۆمەتبارە بە رووداوەکەی شەوی رابردووی عەلوەی سلێمانی .
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دەڵێت، لە کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، چەند مەرجێک بۆ ئەو کەسە دانراوە کە دەبێتەوە کاندیدی سەرۆکوەزیران و پێویستە ئەو مەرجانەی تێدابێت.
هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ پرۆژەیەکی تۆکمەیان ئامادەکردووە بۆ چارەسەری یەکجارەکیی کێشەی مووچەو داهاتی هەرێم و ئالیەتی چاودێریی ئەو داهاتە لە یاسای بوودجەدا.
لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە شاری کەلار، حەوت کەس برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.
کەشناسی عێراق دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە ٢٨ـی ئەم مانگەدا دوورە لە راستیەوە.
له پێشانگای نێودەوڵەتی ئاسمانیی دوبهی، فڕۆكهیهكی جهنگی له جۆری “HAL Tejas” هیندی کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانیلەدەستدا.