سەردێڕ:

بەغدا ٧٦ ملیار دیناری دیکەی بۆ شایستەی جووتیارانی هەرێم خەرج کرد

PM:05:03:15/09/2026

428 جار خوێندراوەتەوە

حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی قۆناغی هەشتەمی شایستە داراییەکانی ساڵی ٢٠٢٥، بڕی ٧٦ ملیار و ٢٩٤ ملیۆن و ١٨٤ هەزار دیناری دیکەی بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەروەر هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی تەرخانکردنی ٥٠٠ ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ جووتیارانی عێراق، پشکی هەرێم زیاتر لە ٧٦ ملیار دینار بووە و بەسەر پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆکدا دابەش کراوە.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، پارە تەرخانکراوەکەی جووتیاران بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا دابەش کراوە، بە شێوەیەک سلێمانی ٢٩ ملیار و ٩٣ ملیۆن و ٤٤٩ هەزار دینار، هەولێر ٢٤ ملیار و ٨١٥ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دینار، وە دهۆک ٢٢ ملیار و ٣٨٥ ملیۆن و ١٢٥ هەزار دیناری بەردەکەوێت. هاوکات روونیشی کردەوە، کۆی گشتیی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڕی ٣٠١ ملیار دینار بووە و بە خەرجکردنی ئەم بەشەی ئەمڕۆ، تەواوی شایستەکان بەرەو کۆتایی دەچن و تەنیا نزیکەی ٧ ملیار دیناری لێ دەمێنێتەوە.













گەلەری