میلان هەوڵەکانی بەمەبەستی نوێکردنەوەی گریبەستی ئەلێگری دەستپێکردووە لە ترسی هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید.
سعودیەکان مووچەیەکی خەیاڵیان پێشکەشی کۆرتوا کردووە و ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
ڤینیسیۆس دوپاتیکردەوە دڵخۆشن بە بردنەوە لە سێلتا ڤیگۆ و نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی ئاڕاستەی مان سیتی کرد.
ئەربێلوا رایگەیاند شایستەی بردنەوە بوون و بە باشترین شێوە ساڵیادی دروستبوونی یانەکەیان کردووەتەوە.
ئەمشەو لە خول و جامە ناوخۆییەکان چەندین یاریی گرنگ بەڕێوەدەچن.
لە خولی فەرەنسا مۆناکۆ پاریسی خستە ژێر پرسیارەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە.
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک و بە زحمەت لە سێڵتا ڤیگۆی بردەوە.
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بردنەوەی بەسەر تۆرینۆ بەدەستهێنا و لە پلەی سێیەم بە جێگیری مایەوە.
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا لیڤەرپوول بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ولڤەرهامپتۆن بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە خولی ئەڵمانیا بایرن گۆڵبارانی گلادباخی کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
لە خولی سعودیە هیلال گۆڵبارانی نەجمەی کرد و بە چوار گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە و ئەهلیش بە کاتی چووە پێشەنگ.
سپالێتی دوپاتیکردەوە هاندەران متمانەیان پێ بەخشیون و نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
گواردیۆلا نەیشاردەوە ئامانجیان بردنەوەیە لە نیوکاسڵ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا گرنگییەکی زۆری هەیە لایان.
فلێک رایگەیاند دەیانەوێت کۆنترۆڵی تۆپ بکەن وبەرگری باشتر بکەن و دڵخۆشیشە بە گەرانەوەی پێدری.
خیسۆس نەیشاردەوە کە هەموو یارییەک وەک یاریی کۆتایی سەیردەکەن و پێکانەکەی رۆناڵدۆ لەوە سەختتربوو کە پێشبینیان دەکرد.
بایرن میونشن 150 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئۆسیمین خەرجدەکات ئەگەر هاری کەین لە یانەکەیان بڕوات.
ئارسناڵ بە نیازی فرۆشتنی مارتینێلی و سێ یاریزانیترە لەگەڵ بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستی ئەستێرەیەکی.
ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندیز چڕتر دەکاتەوە دوای ئەوەی ڤیتینیا رۆیشتنی لە پاریس رەتکردەوە.
چێڵسی گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی کردووەتە ئامانج و ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ بە بەرشەلۆنە بدات.
لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە هیچ فشارێکی لەسەر نییە لە پێناو مانەوە لە بەرشەلۆنە و راشفۆردیش توانایەکی گەورەی هەیە.
یۆڤانتۆس دووان لە تۆنالی و بێرناردۆ و گۆرێتسکا دەگوازێتەوە ئەگەر بگاتە چامپیۆنز لیگ.
کۆناتێ جارێکیتر ئۆفەری لیڤەرپوڵی بۆ مانەوە رەتکردەوە و نزیکە لە چوون بۆ ریاڵ مەدرید.
یونایتد بەنیازە مووچەی هەفتانەی برونۆ زیادبکات لەپێناو نوێکردنەوەی گریبەستەکەی.
پێکانەکەی مباپێ مەترسیدارە و ئەگەر ئەو یاریزانە پەلە بکات لە گەڕانەوە ئەوا ئەگەری هەیە نەتوانێت بەشداری مۆندیال بکات.
ئینزاگی نکۆڵی لە کێشەکانی تیپەکەی نەکرد و داواش لە هاندەران دەکان پشتگیریان بکەن.
بەرشەلۆنە چاوی لە گواستنەوەی سینیسییە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری لە وەرزی داهاتوودا.
بەرشەلۆنە چاوی لە جەسیمی یاریزانی لاوی ستراسبۆرگە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.
ئاراوخۆ بڕیاری رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە داوە و یانەکەش 35 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخەکەی دیاریکردووە.
ئاربێلوا پلانیداناوە برایم دیاز بە شێوەیەکی سەرەکی یاریپێبکات دژی سێڵتا ڤیگۆ و گارسیا بکاتە یەدەگ.
لە تۆپی دەستی ئەوروپا بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر ماگدیبۆرگ بەدەستهێنا و چووە پێشەنگ.