رێبەر ئەحمەد: هاوپەیمانان دەستیان بە ڕێکارەکانی کشانەوە لە هەرێم کردووە
هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیان بە ڕێکارەکانی کشانەوە لە لە هەرێمی کوردستان کردووە و وەزیری ناوخۆش دەڵێت، نابێت بۆشایی ئەمنی لە عێراق دروست بێت.
لە کەلار، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان کەوتبووە ناو سەتڵێک ئاوەوە و بە خنکاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بەڵام تیمە پزیشکییەکان لە دوایین ساتەکاندا توانییان لە ڕێگەی فریاگوزاریی خێراوە دڵی بخەنەوە کار و دواتریش بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە.
بههای دۆلار بهرامبهر دینار له ههرێمی كوردستان به بهرزی مایهوه و ١٠٠ دۆلار بهرامبهره به ١٥٦ ههزار دینار، تمهنی ئێرانیش تادێت زیاتر دادهبهزێت و ١٠٠ دۆلار بهرامبهره به ٢٣ ملیۆن تمهن.
کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر بەیاننامەیەکی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی (محەمەد سەعدەدین هادی)، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی زەریای چین بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تیمێکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی خنکانی ئەو خوێندکارە پێکهێنراوە و ئامادەیی خۆشیان بۆ هاوکاریکردنی خێزانەکەی دەربڕیوە بەمەبەستی گەشتکردن بۆ چین.
چاوگێکی ئەمنیی ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر بنەمای دانپێدانانەكانی عهدنان جومهیلی، بریكاری پێشووی وەزیری نەوتی عێراق دەستگیركراون، دادگایی دەكرێن.
بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو، کەشوهەوای هەرێم بەگشتی جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و گەرمیان گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچە دەبن.
بەپێی داتای نوێی روانگەی كۆپەرنیكۆس، مانگی ئابی ئەمساڵ بوو بە گەرمترین مانگی ئاب لە مێژوودا و تێكڕای پلەی گەرمای زەوی گەیشتووەتە ١٦.٩٦ پلەی سیلیزی.
وهزارهتى دادى عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتییەوە، زیاتر لە ١٣ هەزار زیندانی لە زیندان ئازاد کراون، ڕێکارەکانی ئازادکردنی نزیکەی حەوت هەزار سزادراوی دیکەش بەردەوامە.
کارەبایی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزی کارەبای پێش پرۆژەی ڕووناکییە و وادەکەی بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە. تاوەکو ئێستاش نزیکەی ٦٥٠ هەزار کەس لەو داشکاندنە سوودمەند بوون.
بڕیارە ئەمڕۆ، پرۆسەی دادگایکردنی گیراوانی لالەزار بەڕێوەبچێت، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار ئاشکرای کرد، "لاهوور جەنگی و پێنج گیراوی دیکە دادگایی دەکرێن".
سەرۆکی ئەمریکا، بەڵێنیدا پێنج هەزار دۆلار ببەخشێت بە هەر هاوڵاتییەکی پێگەیشتووی ئەمریکی، بەمەرجێک کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە کۆنگرێس سەرکەوتووبن.
دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەبەهێزی ماوەتەوەو نرخی نەوتی برێنت لەسەرووی ١٠٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، هۆکارەکەشی توندبوونەوەی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکایە کەبووەتە جەنگی کەشتییەکان.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت هێرشی زیاتر دەکەنە سەر ئێران و تا ئێستا نۆ کەشتیی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووە، هاوکات جەختی کردەوە، جەنگی ئێران راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنە نیوەییەکانی مانگی تشرینی دووەمی داهاتووی ئەمریکا کۆتایی پێدێت.
ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە بڕیارنامەیەکی نوێدا رەوانەکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرد، لە بەرامبەریشدا ئێران و هاوپەیمانەکانی هۆشداریی دەدەن و بڕیارەکە بە سیاسی و شکستخواردوو ناودەنێن.
نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتان لە کەرکوک رووداوێکی دەگمەنی پزیشکیی تۆمارکرد و تێیدا دایکێک چوار دووانەی کچی بە تەندروستییەکی باشەوە هێنایە دنیاوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی نوێدا ژمارەی قیستەکانی دانەوەی قەرزی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی بۆ خاوەنکاران لە ٢٠ قیستەوە بۆ ٣٠ قیست زیادکرد، بە مەبەستی رەچاوکردنی دۆخی دارایی کەرتی تایبەت و پاراستنی مافی کرێکاران.
بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی ٥٠٪ـی قەرزی کارەباوە، دەوامی کارمەندانی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوا تا کاتژمێر ٩ی شەوی پێنجشەممە درێژ دەکرێتەوە.
کۆشکی کرملین ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لوتکەی سێ قۆڵی لە نێوان ڤلادیمێر پوتین و دۆناڵد ترەمپ و شی جێنپینگ لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ئاشکراکرد، کە بڕیارە لە پەراوێزی لوتکەی (APEC) لە چین بەڕێوەبچێت.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و ناردنی تەنیا بەندە بە واژۆکردنی نووسراوی تەمویل لەلایەن وەزیری داراییەوە.
شاندی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، لە شاری بەغدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە و پرسی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازیان تاوتوێ کرد.
لە پارێزگای دهۆک نرخی کەرەستەکانی بیناسازی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و نرخی تەنێک چیمەنتۆ تەنیا لە ۱۰ رۆژدا ٥٠ هەزار دیناری چووەتە سەر، ئەمەش بازاڕی بیناسازی لە ناوچەکەدا سست کردووە.
لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و حوسییەکان لە پارێزگای تەعەز، پاکستان هەڕەشەی چالاککردنەوەی رێککەوتنی سەربازیی مەککە دەکات لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکان بۆ سەر خاکی سعودیە.
دەستەی دەستپاکی و دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێن، لە دوو چالاکیی جیاوازدا تۆڕێکی خێزانیی بەرتیل وەرگرتنیان لە پارێزگای بابل دەستگیرکرد و رێگریان کردووە لە بەهەدەردانی زیاتر لە ۳۱ ملیۆن دینار لە دەروازەی زرباتیە.
ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئامادەیی خۆیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەربڕی و دەشڵێن، رێگریکردن لە پێکهێنانی حکومەت زیان بە ژیان و داهاتووی خەڵکی کوردستان دەگەیەنێت.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردنی گەنمی زیادەی جووتیارانی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە راگەیاند، کە بەشێکی هەرە زۆری ئاراستەی تورکیا کراوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کرد، کەشتییەکی گواستنەوەی سووتەمەنی لەناو ئاوە هەرێمییەکانی عێراق لە لایەن سەرچاوەیەکی نادیارەوە کرایە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ژینگەیی لێ نەکەوتووەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، واژۆی لەسەر فەرمانێکی هەرێمی کردووە کە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی پلەی (٥١٩) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەگەڵ شاندێکی هەرێم کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و لە کۆبوونەوەکەدا درێژە بە تاوتوێکردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵی داهاتووی ٢٠٢٧ درا.
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە ٤١ هەزار باجدەر لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا خۆیان لەو باجانە لاداوە، کە لەسەریان بووە بیدەن، هاوکات داوای کرد ڕێکارى یاسایی بگیرێتەبەر بۆ بەهێزکردنی کۆکردنەوەی باج و زیادکردنی داهاتەکان.
شاندى باڵاى هەرێم و وەزارەتى دارایی عێراق لەبەغدا لەکۆبوونەوەدان بۆ رێککەوتن لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە.