لە راگەیەندراوەکەی
دەم پارتیدا هاتووە، هاوکات عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای چالاککردنی لیژنەکانی ئاشتی، جێبەجێکردنی
بەرپرسیارێتیی یاسایی دوای دەرچوونی یاسای چوارچێوە و قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە مێژووییەی
لە تورکیا رەخساوە کردووە، هۆشداریشی داوە لە هاوکێشە هەستیارەکانی ناوچەکە و هەوڵە
تێکدەرانەکان، بە پێویستیشی زانیوە گفتوگۆکان بەردەوام بن تاوەکو رێگری لە ئاڵۆزی
لە رۆژئاوای کوردستاندا بکرێت.
لە
بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئۆجەلان داوای چالاککردنی راستەوخۆی
ئەو ئەنجومەن و لیژنانەی کردووە کە بە تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە پێکهێنراون.
جەختیشی
لەوە کردەوە، دوای دەرچوونی یاسای چوارچێوە، پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان
بەرپرسیارێتیی تەواوی خۆیان لە پڕۆسەکەدا جێبەجێ بکەن و ئیرادەی ئاشتی لە رێگەی هەنگاوی
یاسایی و سیاسییەوە گرەنتی بکرێت، بەتایبەت کە لە ئێستادا دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەم
دەسەڵات و لایەنەکانی تورکیادایە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیری دیموکراسی.
لە
کۆتاییدا، ئۆجەلان ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشهاتە هەرێمییەکان لە ئاستێکی زۆر هەستیاردان
و پڕۆسەکە لەسەر هاوکێشەی زۆر ورد بەڕێوە دەچێت. لە هەمان کاتدا هۆشداریی لە سەرجەم
هەوڵە تێکدەرانەکان داوە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و دیالۆگەکان کردووەتەوە،
بەتایبەتی بە مەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی هەر جۆرە ئاڵۆزی و گرژییەک لە رۆژئاوای
کوردستاندا.