سروە عەبدولواحید: لەسەر داوای ئێمە سودانی رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی ١٠٠هەزار دینارەکە بۆ خانەنشینانی هەرێم
هەوکردنی جومگەکان یەکێکە لە حاڵەتە ئازاربەخشەکان کە کاریگەری لەسەر جومگەکان و جوڵەکانیان هەیە، کە ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانە دروست دەکات.
وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، کاروانی دووەم لە هێلیکۆپتەری ئەمریکی(بێڵ ٥٠٥)گەشتووە بە دەستیان وژمارەی هێلیکۆپتەرەکان هەشت دانەیە و لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەدایە بۆ بەرەوپێشچونی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە.
سروە عەبدولواحید دەڵیت، سودانی پێی وتووە ناردنی موچە دوای ٣٠ رۆژ لە رادەستکردنی نەوت و ناردنی ١٢٠ ملیارەکە دەنێردرێت.
وەزیری پەیوەندیەکانی عێراق دەڵێت، پڕۆژهی كۆمپانیای نیشتمانی مۆبایل دادەمەزرێنن کە ههلیكار بۆ گهنجان دهڕهخسێنێت.
بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی، لوتکەی شەرم شێخی میسڕ بۆ ئاشتی دەستپێکرد، بە مەبەستی ئیمزاکردن لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستنی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە.
سەرۆکی ئەمەریکا بە مەبەستی بەشداریی کردن لە لووتکەی شرم شێخ گەیشتە میسڕ و لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.
بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا دەڵێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژێكدا.
راهێنان بە ٢٣٠ هەزار كارمەندی كۆمسیۆن دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە مانگى داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسەی ئەمڕۆ خەزوری خۆی کوشت لەبەردەم دادگای هەولێر خۆی رادەستکرد.
پۆلیسى هەڵەبجە، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە ١٢ ماتۆڕیان لەناو شارى هەڵەبجە و دەورووبەرى دزیوە.
لە پەراوێزی لوتکەی ئاشتیی شەرەم شێخ، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و تێیدا جەختیان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای قوشتەپە – بێستانە، ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە بەردەم دادگای هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کەسێک کوژراوە.
خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، هەموو شتێک تەواو بووە و سبەینێ سێشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەندرێت.
پزیشکانی دەرەوەی وڵات دەڵێن، سەرەڕای گردووبنەوەیان لە رۆژی دووشەممەی رابردوووەزیری تەندروستی و بەرپرسانی وەزارەت ئامادەنەبوون گوێ بۆ داواکاریەکەیان بگرن و دەشڵێن، بۆ چارەسەری کێشەکەیان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستیکرد بە فرۆشتنی نەوتی سپی بە هاوڵاتیان و بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی سپیش ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.
وهزارهتى خوێندنى باڵاى عێراق، جگهرهكێشانى له سهرجهم زانكۆ و پهیمانگا حكومیی و ئههلییهكانى وڵاتهكهى قهدهغهكرد و سزاشی بۆ ئهو كهسانه داناوه ئهم كاره دهكهن، به تایبهتیش خوێندكاران و مامۆستایانى زانكۆكان، بڕیارهکەش بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ جێبهجێدهكرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی جیھان، لوتكەی ئاشتی لە غەززە، لە شەرم شێخ لە میسر بەسەرپەرشتی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی میسر بەڕێوەدەچێت و بەو مەبەستەش سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن بەرەو میسر بەڕێکەوت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە کارگەکانی سووتەمەنی لە کۆمەڵگەی کواشێی سەر بە سێمێل، تانکیەکى سووتەمەنی تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا و دوو برینداریش هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، هەندێک رێوشوێنیان گرتووەتەبەر بە ئامانجی باشترکردنی پێکهاتەکانی سەبەتەی خۆراک و بۆ ئەو مەبەسەتەش لە بودجەی سێ ساڵەدا سێ بۆ پێنج ترلیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ پێداویستی ناوخۆ گلدەدرێتەوە بەشی پێویستی هەرێم ناکات، بەڵام باسی لەوە نەکرد بۆچى لیترێک بەنزین بە ٤٥٠ دینار و بەرمیلێک نەوتی سپى بە ٣٠ هەزار دینار نادەن بە هاوڵاتیان.
شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەرکوک پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکە برینداربوو، چاوگێکیش لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک وتی، سێ کەسیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکردووە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەهای زێڕ ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٣٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە پێنج هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
پرۆسەی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی غەززە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی لە میحوەری نەتساریمەوە دەستیپێکرد و کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە خانیونس لە غەززە بەردەوام دەبێت.
چەند کاتژمێرێک دوای پەیامەکەی مەسعود بارزانی کە وتی نابێت ئەندامان و لایەنگرانی پارتی پۆستەر و فلێکی لایەنەکان بدرێنن، پارتی لە دهۆک پۆستەر و فلیکسەکانی نەوەی نوێی شێواند و بردیان.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەتەوە.
وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ تورکیا گەشتوون بە رێکەوتن بە مەبەستی زیادکردنی بەردانەوەی یەک ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ عێراق.
ئەمشەو هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەی لە چیای ئەزمەڕ کەوتەخوارەوە و لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ئێستادا شۆفێرەکە دۆخی تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، رێککەوتن لەگەڵ ئێکسۆن مۆبیل هەنگاوێکی ستراتیژی گرنگە بۆ پیشەسازی نەوتی عێراق و کەرتی بە بازاڕکردن. دەشڵێت، عێراق پێویستی بە پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت نییە بەڵکو پێویستی بە باشترکردنی تواناکانی هەناردەکردنی هەیە.