سەردێڕ:

سوپای پاسداران تەقینەوەی کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە گەرووی هورمز راگەیاند

PM:11:00:14/09/2026

1380 جار خوێندراوەتەوە

سوپای پاسدارانی ئێران تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی لە کەشتییەکی نەوتهەڵگری زەبەلاح بەهۆی بەرکەوتنی بە مین لە باشووری گەرووی هورمز راگەیاند.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، نەوتهەڵگری زەبەلاحی (ئەلغايا) لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون لە ناوچەی قەدەغەکراوی باشووری گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی بە مین تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە بووە، لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بێسوود بوون.

بەپێی بەیاننامەکەی سوپای پاسداران، تەقینەوەکە بەهۆی بەرکەوتنی کەشتییەکەوە بووە بە مینێکی دەریایی، سەرجەم هەوڵە سەرەتاییەکانیش بۆ راگرتن و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە شکستیان هێناوە، ئەمەش بووەتە هۆی گەشەسەندنی ئاگرەکە لەناو کەشتییەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشتریش هۆشداریی توندیان داوە لەبارەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی رێڕەوی ئاویی باشووری گەرووەکە، کە بە ئاراستەیەکی نایاسایی ناوی دووە.

سوپای پاسداران جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە، گەرووی هورمز بە تەواوی داخراوە و هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزەکانیاندایە، هۆشداریی توندیشیاندا بە سەرجەم کەشتییە بازرگانی و نەوتییەکان لە مەترسییەکانی هەر هەوڵێک بۆ بەزاندن و تێپەڕبوون لە ناوچە قەدەغەکراوەکان.













گەلەری