PM:07:04:15/09/2026
864 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ جەختی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک بەشداریی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ناکەن و وەک ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، هیمداد شاهین وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا هەڵوێستی فەرمیی جووڵانەوەکەی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد و جەختی لەوە کردەوە، کە بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە حکوومەتدا ناکەن و وەک ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبن.
جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئاکامی
دوایین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا خاوەنی ١٥ کورسییە، بەوەش لەسەر ئاستی
هەرێمی کوردستان پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و بە گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن لە گۆڕەپانی
سیاسیی هەرێمدا دادەنرێت.