سەردێڕ:

عێراق هەنگاوی نوێ بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی سوتەمەنی دەنێت

PM:07:16:15/09/2026

548 جار خوێندراوەتەوە

سەلیم روکابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، کۆتایی ئەم هەفتەیە چەندین تانکەری بەنزین و گاز دەگەنە عێراق بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستیی سووتەمەنی و راگرتنی سەقامگیری لە بازاڕدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەلیم روکابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بەهۆی زۆربوونی خواستەوە دروستبووە، گرێبەستی زیاتریان واژۆ کردووە، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ تێکەڵکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لەگەڵ زیاترکردنی هاوردەکردن لە کاتی پێویستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی نەوتی عێراقدان بۆ دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بەپێی ئاستی خواستی راستەقینە و بەکارهێنان.

باسی لەوەش کرد، وەزارەتت نەوت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و پڕکردنەوەی هەر کەموکوڕییەک لە رێگەی زیادکردنی هاوردەکردن لە کاتی پێویستدا، بە شێوازێک کە سەقامگیری لە بازاڕدا دروست بکات و تەواوی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان زامن بکات.













گەلەری