سەردێڕ:

وەزارەتی نەوت: كۆتایی ئەم هەفتەیە چەندین تانكەرەی بەنزین و گاز دەگەنە عێراق

AM:10:23:15/09/2026

264 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی سووتەمەنی و سەقامگیری، كۆتایی ئەم هەفتەیە چەندین تانكەرەی بەنزین و گاز دەگەنە عێراق. هاوکات جەختی لەسەر سووربوونی تەواوی خۆی کردەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکانی بەرهەمە نەوتییەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، گرێبەستی زیاتر كراوە بۆ دابینکردنی باری نوێ لە هەردوو بەرهەمی (بەنزین و گاز) چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم بارانە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بگەنە عێراق، پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی سوتەمەنی كەبەهۆی زۆربوونی خواستەوە درووستبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی نەوتی عێراقدان بۆ دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەكان بەپێی ئاستی خواستی ڕاستەقینە و بەکارهێنان.

باسی لەوەشکردووە، وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و پڕکردنەوەی هەر کەمکوڕییەک لە ڕێگەی زیادکردنی هاوردەکردن لە کاتی پێویستدا، بە شێوازێک کە سەقامگیری لەبازاڕدرووست بكات و تەواوی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان زامن بکات.













گەلەری