بڕیاربوو پرۆسهی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٦- ٢٠٢٧، له ٢٠ـی ئهم مانگه له عێراق دهست پێ بكات، بهڵام ئهمڕۆ وهزارهتی پهروهردهی عێراق، پرۆسهی خوێندنی بۆ ١١ـی مانگی داهاتوو دواخست.
بڕیاربوو یەکشەممەی داهاتوو یەکەم زەنگی خوێندن لەقوتابخانەکان لێبدرێت بەڵام بەپێی نوسراوی وەزیری پەروەردە بۆ ١١ـی ئەیلوول، دواخراوە بەمەبەستی تەواوبونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و ئامادەکاری تەواو بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و هاوکات بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بە چەند هۆکارێک کردووە بۆ ئەم بڕیارە:
- پێدانی کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ پۆلە نافەرمییەکان (نا کۆتایی).
- ئامادەکردنی قوتابخانەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
- ڕەچاوکردنی دۆخی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم ماوەیەدا.
- تەواوکردنی تەواوی پێداویستییە کارگێڕی و هونەرییەکان پێش ئەوەی قوتابیان دەست بە دەوامکردن بکەن.
بڕیارەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سەرانسەری عێراق دەگرێتەوە، بە مەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوتر بۆ دەستپێکی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.