PM:12:40:15/09/2026
1268 جار خوێندراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی و وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران کۆبوونەوە و جەختان لە چارەسەری ئاشتییانە و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران كۆبوونەوە و میانی لە كۆبوونەوەكەدا كە وەفدێكی باڵای یەكێتی ئامادەبوون، بافڵ تاڵەبانی، جەختی لەوە كردەوە كە كێشەكان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە.
هاوکات بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی
بەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ
گەلی ئێراندا مێژوویەکی هاوبەش و دێرین پێکەوە دەمان بەستێتەوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران پێزانینی
خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی لە هەوڵەکانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی
هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە.