راوێژکارێکی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە راگرتنی هەناردەی دۆلار بۆ عێراق دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو قسانەی باس لە سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی بانکی عێراق دەکات، تەنیا دەنگۆن و هیچ راستییەکیان تیادا نییە.
وتیشی،
ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئەگەر گرووپە چەکدارەکان تا ٣٠ـی ئەم مانگە چەکەکانیان
دانەنێن ئەوا ئەمریکا دۆلار بۆ عێراق نانێرێت، دوورە لە راستییەوە و نازانن سەرچاوەی
ئەو دەنگۆیانە لەکوێوە هاتوون، لەبەر ئەوەی لایەنی ئەمریکی بە فەرمی ئەم پرسەی لەگەڵ
عێراق باس نەکردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی
ساڵی ٢٠٠٨، دایە کە هەردوو وڵات لەسەری رێککەوتوون، بەپێی ئەو رێککەوتنەش هەردوو وڵات
هەنگاو دەنێن.