سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ؛ کچە رۆژنامەنوسێكی بیانی لە بەغدا رفێنرا

PM:08:18:31/03/2026

900 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ رۆژنامەنووسێکی بیانی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندراوە و هێزە ئەمنییەکانیش، یەکێک لە تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئێوارەی ئەمڕۆ رۆژنامەنووسێکی بیانی بەناوی" شێڵی کیتڵسۆن" رووبەڕووی رفاندن بووەتەوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری، ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانییان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کاتی راوەدووناندا، ئۆتۆمبێلێکی رفێنەرەکان وەرگەڕاوە و توانراوە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێت و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تۆمەتبارەکان و رزگارکردنی رۆژنامەنووسە رفێندراوەکە بەردەوامە و لێکۆڵینەوەش بۆ ئاشکراکردنی تەواوی وردەکارییەکانی رووداوەکە دەستیپێکردووە."

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی کردووەتەوە کە رێگە بە هیچ هەوڵێک نادەن بۆ تێکدانی ئاسایش یان بە ئامانجگرتنی میوانە بیانییەکان، هێزە ئەمنییەکانیش بە توندی ڕووبەڕووی دەرچووان لە یاسا دەبنەوە و رادەستی دادگایان دەکەن.













گەلەری