PM:06:37:15/09/2026
540 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری تەندروستیی عێراق ئاشکرای کرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر ئەرکی تایبەتیی خۆی، تێچووی نۆژەنکردنەوەی پێنج نەخۆشخانەی سەرەکیی بەغدای بە بڕی ٤٧ ملیار دینار گرتووەتە ئەستۆ.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، عەبدولحوسێن مووسەوی وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان دەستبەجێ دەستی پێ کردووە. ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتریش سەرۆک وەزیران بڕی دوو ملیۆن دۆلاری بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەخشیوەتە وەزارەت بۆ دابینکردنی دەرمان، ئەمەش بە ئامانجی بووژاندنەوەی کەرتی تەندروستی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پایتەخت.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا، زەیدی تەواوی
ئەو بڕە پارەیەی لەسەر ئەرکی تایبەتیی خۆی بەخشیوە و دەستبەجێ تیمە پەیوەندیدارەکان
دەستیان بە کارەکانی نۆژەنکردنەوە کردووە.
سەبارەت بەو ناوەندانەی کە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە
دەیانگرێتەوە، وەزیری تەندروستی روونی کردەوە کە بریتین لە، نەخۆشخانەی بەغدا لە کۆمەڵگەی
پزیشکی، نەخۆشخانەی کازمەییە، نەخۆشخانەی ئەلکیندی، نەخۆشخانەی یەرمووک و نەخۆشخانەی
زەعفەرانییە.