ئێران باس لە ستراتیژێکی نوێی جەنگ بەرامبەر ئەمریکا دەکات
سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران راگەیاند، لە بەرامبەردا موحسین رەزایی ئەمينداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هۆشداریدا، کە تاران رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی دەباتە قۆناغێکی نوێوە.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، سەردەمی بەکارهێنانی زمانی رووبەڕووبوونەوە و هەڕەشەکردن بەرامبەر گرووپە چەکدارەکان کۆتاییهاتووە، دەشڵێت، پرۆسەكە رێكخستنی چەكە نەك داماڵین، چونكە دەستەواژەی داماڵین كاریگەری دەروونی خراپی هەیە، هاوکات جەختی لەسەر فەرمیبوون و شەرعییەتی حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیەکی سەربازیی حکومی کردەوە.
دوای هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) و تێکەڵکردنیان بە دامەزراوە سەربازییەکانی سوریا، ناوی مەزڵوم عەبدی لە لیستی داواکراوانی تیرۆر لە تورکیا لادرا، ئەمەش دوای ئەوەی پۆستی راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سوریای وەرگرت.
جێگری پارێزگاری حەسەکە هەواڵی بوونی هەر دانوستاندن یان پێشنیازێک لەلایەن حکومەتی سوریا بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ لە ناو سوپای سوریادا رەتکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باسیان لە هەوڵێکی لەو جۆرە کردبوو.
سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاشکرایکرد، لە کاتی رێکخستنی پرۆسەی تیروپشکی حەجدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک ناوی نەبوو "وەهمی" و چەندین سەرپێچیدا گرتووە کە ئامانجیان تێکدانی شەفافییەتی پرۆسەکە بووە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کار بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران دەکەن و دەتوانن لە هەر ساتێکدا هێرشی بکانەسەر، لە هەمان کاتدا سەرۆکی ئەمریکاش جەخت دەکاتەوە، پێویست ناکات ئیسرائیل خەمی هەڵگیرسانەوەی شەڕی لەگەڵ تاراندا هەبێت.
حکومەتی عێراق پرسی جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی گومرگی (ئەسیکۆدا)ی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەگەر هەرێم تەواوی داهاتی خاڵە سنوورییەکان رادەست نەکات، ئەوا لە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی ئەو بڕە دەبڕدرێت و دەبێت هەرێم خۆی ئەو کورتهێنانە پڕبکاتەوە.
چاوگێکی ئەمنیی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ١٠ ژنیان دەستگیرکرد، کە دووانیان بەرپرسی فەرمانگەی حکومین، دەستگیرکردنیشیان بەپێی بڕیاری دادوەر بووە و پەیوەندیی بە کاری فەرمانگەکانیانەوە نییە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی گیانلەدەستدانی کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر، بڕیارماندا بە داخستنی یەکجارەکیی ئەو نەخۆشخانەیە و ڕەوانەکردنی ئیدارەی نەخۆشخانەکە و پزیشکە سەرپێچیکارەکان بۆ دادگا.
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، زانکۆی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی گینیس، تۆمارکردنی ئاسمانی زانکۆکە لەو کتێبە جیهانییەدا رابگەیەنێت بەهۆی دروستکردنی گەورەترین رستەی بە درەخت چێنراو.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەشێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی دۆناڵد ترەمپ هەوڵ دەدەن تا دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەمدا، رێگری لە فراوانبوونی جەنگ لەگەڵ ئێران بکەن، ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی زیانە سیاسییەکانی پارتی کۆماری لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پڕۆژەیاسای نوێی خانەنشینیی کەرتی تایبەت توێژە نافەرمییەکانی وەک کرێکارانی بیناسازی و شۆفێرانی تەکسیش دەگرێتەوە، هەروەها هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ ٢٥٠ هەزار دینار.
وەزارەتی کارەبا و تیمی پڕۆژەی رووناکی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیان راگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە وێستگەی کەورگۆسک و سووتانی محاویلەی سەرەکی، کارەبای بەشێک لە ناوچەکان پچڕابوو.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە فەرمی دەستبەکاربوونی ستیڤن فەیگنی وەک کاربەڕێکەری نوێی نێردەی دیبلۆماسیی وڵاتەکەی لە عێراق راگەیاند، ئەم گۆڕانکارییە دیبلۆماسییە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان و چوونە ناو قۆناغێکی نوێی پەیوەندییە ئەمنی و ئابوورییەکان.
وهزیری دارایی عێراق دەڵێت، ئامادهكارییهكان بۆ جێبهجێكردنی سیستهمی ئهلیكترۆنی "ئهسیكۆدا" له دهروازهكانی ههرێمی كوردستان بهرهو كۆتایی دهچن و له مانگی داهاتووهوه وهرگرتنی رسوماتی گومرکی دهچێته قۆناغێكی نوێوه.
حکومەتی عێراق، هەرێمی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر لە دوو هەفتەی داهاتوودا و پێش ناردنی ڕەشنووسی بودجە بۆ پەرلەمان شاند نەنێرێت، داواکارییە نوێکانی هەرێم جێگەیان ناکرێتەوە و پشکەکەی هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو وەک خۆی دادەنرێتەوە.
دوای ئەوەی ئێن ئاڕ تی هەواڵی بێسەروشوێن بوونی زیاتر لە ٣٠ گەنجی کوردی بڵاوکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی گەڕانەوەی ٣٣ گەنجی دیکەی کورد لە وڵاتی لیبیاوە کۆتاییان هاتووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگەنەوە هەرێم.
شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری سەردانی قەیس خەزعەلییان کرد و بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی بارزانی و هۆشیار زێباری سەرسامبوون بە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی قەیس خەزعەلی.
ماوەی چەند ڕۆژێکە بایەکی بەهێز سنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕینی گرتووەتەوە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، لەمرۆوە خێرایی با کە زیاتر دەبێت و کاریگەرییەکەی تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
جارێکی دیکە پڕۆژەی ڕووناکی کێشەی تێکەوتەوە و لە چەند ناوچەیەکی سنوری دهۆک کارەبا کوژاوەتەوە و تیمی پڕۆژەکەش دەڵێت، کێشەکە تەکنیکییەو هەوڵدەدەن بەزووی چارەسەری بکەن.
هێڵی ئاسمانیی تورکی (تورکیش ئەیرڵاینس)، ئەی جێت و پێگاسوس گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی کاتی هەڵوەشاندەوە.
تۆڕێکی ١١ کەسی لە بانکی خانووبەرەی بابل ئاشکرا کرا، کە زیاتر لە نیو ملیار دیناری سامانی گشتییان بەفیڕۆداوە و حەوت کەسیان دەستگیرکراون.
کۆمپانیای ئاسیاپەی هەریەکە لە کارتەکانی ئۆنلاین، پلاتینیۆم، وۆرڵدی لە جۆری ماستەرکارد پێشکەش دەکات لە چوارچێوەی جزدانی ئەلیکترۆنی ئاسیاپەی. کە ئامانج لێیی پێشکەشکردنی شێوازێکی نوێ پارێزراوە بە ئاستێکی پێشکەوتوو بۆپارەدان لە ناوخۆ وتەواوی جیهان لە چوارچێوەی یەک سەکۆی پارەداندا.
بەهۆی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی ناو باڵەکانی پارتی لە سنووری دهۆک، کادیرێکی لقی یەکی پارتی لە دهۆک لەلایەن هێزێکی دەمامکداری چەکدارەوە ڕفێندرا و بە وتەی کەسوکارەکەی، لەلایەن ئەو چەکدارانەوە ئەشکەنجە دراوە و هەڕەشەی کوشتنی کوڕەکەشی لێ کراوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سڵاوی سەربازی ڕەت دەکاتەوە و جێبەجێکردنی بە ئەرکێکی یاسایی بڕیاردراو دەزانێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئێرنا) ئاماری نوێی قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکای بۆسەر خاکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانی مادیی زۆریش بەناوچەکە گەیشتووە.
دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانان ١٠ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند.
یارییەکە لە گەرووی هورمز گۆڕا، واشنتن ستراتیژییەکی نوێی ڕاگەیاند کە ناوی ناوە "کەشتی نەوتهەڵگر بەرامبەر کەشتی نەوتهەڵگر"، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەسەر جێبەجێکردنی دا تا ڕێگە لە تاران بگرێت دەست بۆ کەشتییە بازرگانییەکان ببات.
دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەی رابردوودا دابەزی و هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە نزیکەی ٢٥٠ دۆلاری لێبووەوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٩٣١ هەزار دینارە.
لە ناوچە ئاوییەکانی دەریای مەڕمەڕە لە ئەستەنبول، دوو کەشتیی بارهەڵگر خۆیان بەیەکتردا کێشا و بە هۆیەوە پەیوەندی لەگەڵ کەشتییەکە و ئەو ١٠ کارمەندەی تیمی کەشتیوانی کە لەوێدان پچرا.