سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: قۆناغێکی نوێی گفتوگۆمان لەگەڵ پارتی دەستیپێکردووە

PM:07:11:29/04/2025

924 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حكومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، قۆناغێکی نوێی گفتوگۆیان لەگەڵ پارتی دەستیپێکردووە و بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر باسی لە دواین بەرەوپێشچوونەکانی دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرد و رایگەیاند، قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەستیانە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبهێنن و وتیشی، لە ماوەیەکی نزیکدا و بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.

باسی لەوەشکردووە، قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان دەستیپێکردووە و بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

بەپێی زانیارییەکانیش، هەردوولا لەسەر زۆرینەی پۆستەکان رێککەوتوون و تەنها چەند پۆستێکی کەم ماوە کە لەسەری رێککبکەون.














گەلەری