دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٧ دۆلار نزمبووەوە و بەراورد بە دوێنێ.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٣١٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەک ١٧ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی
بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای
ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی
نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٣١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٨ هەزار دینارە