PM:02:52:29/04/2025
38044 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومهتی کاربەڕێکەر رایگهیاند، بەبۆنەی جەژنی کرێکاران، رۆژی پێنجشەممە لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە، ١ـی ئایاری ٢٠٢٥، بە بۆنەی یەکی ئایار (جەژنی کرێکاران)، لە کەرتی گشتی (دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و کەرتی تایبەت، پشووی فەرمی دەبێت.
بیرۆكەی جەژنی كرێكارانی جیهان بۆ رۆژی ٢١ـی
نیسانی ١٨٥٦ دەگەڕێتەوە و بیرۆكەكە لە ئوسترالیاوە سەری هەڵدا، دواتریش گەیشتە ئهمریكا،
یەكەمجار كە یەكی ئایار وەك جەژنی كرێكاران ناسێنرا لە ساڵی ١٨٨٢ـی زاینی بوو لە
شاری نیویۆرك كرێكاران ئەو جەژنەیان گێڕا، دواتر بۆنەكە بە وڵاتانی دنیادا بڵاوبووەوە
و لەو رۆژەدا كرێكارە لێزان و كارزانەكانیان خەڵات دەكرد و رێزیان لێ دەنان.