سەردێڕ:

پشووی فەرمی راگەیەندرا

AM:11:05:29/04/2025

28320 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە رۆژی "پێنجشەممە" بەرواری ١ـی ئایاری کردە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق و هەرێم.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە، ١ـی ئایاری ٢٠٢٥، بە بۆنەی یەکی ئایار (جەژنی کرێکاران)، لە کەرتی گشتی (دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و کەرتی تایبەت، پشووی فەرمی دەبێت.

هاوکات، بیرۆكەی جەژنی كرێكارانی جیهان بۆ ئەو رۆژە دەگەرێتەوە کە لە بەرواری ٢١ـی نیسانـی ١٨٥٦ لە ئوسترالیاوە سەری هەڵدا، دواتریش گەیشتە ئەمەریكا، یەكەم جار كە یەكی ئایار وەك جەژنی كرێكاران ناسێنرا لە ساڵی ١٨٨٢ـی زاینی بوو لە شاری نیویۆرك كرێكاران ئەو جەژنەیان گێڕا، دواتر بۆنەكە بە وڵاتانی دنیا بڵاو بووەوە و لەو رۆژەدا كرێكارە لێزان و بەتواناکانیان خەڵات دەكرد و رێزیان لێ دەنان.

 













گەلەری