AM:11:25:27/04/2025
44632 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دەوام دەستیپێکردووەتەوە و وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەکات، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش بە ئێن ئاڕ تی وت، وردبینی لە لیستەکەدا چەند رۆژێکی دیکەی پێویستە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا، بەدواداچوونی بۆ لیستی مووچە و وادەی ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە، دوو بەرپرسی جیاواز لە دارایی هەرێم و عێراق پێیان وتووە، چەند رۆژێکی دیکە وردبینی لە لیستەکەدا تەواو دەبێت.
هاوکات سەبارەت
بە وادەی ناردنی پارەکەش پێیان وتووە، چاوەڕوان دەکرێت تا رۆژی چوارشەممە مووچەی
مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت و رەوانەی هەرێم بکرێت.