پارێزگایی ژمارە ١٩
PM:04:51:29/04/2025
1780 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+
-
ژمارەی
(١٩) لە نێوان ووڵاتی (کووەیت و هەڵەبجە)ی کورددا
غەم و
دەرد و خەفەت و عاجزیی و دووریی تۆ زەحمەتە جێگە و گونجایشی بێتۆ لە دڵا کەوتە سەر
ڕوومەتی ئاڵت عەرەقی ناز ئێستا هەر ئەڵێی شەونمی پەخشانە بەسەر بەرگی گوڵا (ئەحمەد
موختار جاف) خەونی ستەمکاران جیاواز لە خەونی ئازادیخوازانە، ستەمکاران هەتا ئەو
چرکەساتەی سەری بەر بەردی کۆتایی دەکەوێت، باوەڕی بەوە نییە ڕۆژێک دێت کردارەکانی
دەبنە هۆی لەناوچوونی، چونکە ستەمکار هەمیشە کەڵکەڵە و خەیاڵی نەمری دەکات.
بەعسییەکان
کاتێک ویستیان هەڵەبجە لەناوبەرن و بە چەکی قەدەغەکراو بیسڕنەوە، دانیشتوانەکەی و
سروشتەکەی لە رەگەوە وشک بکەن، هەرگیز لە خەیاڵیاندا نەبوو رۆژێک دێت ئەوان رسوا
دەبن و هەڵەبجە دەبێتە پارێزگا، ئەوەبوو لەدوای وێرانکردن و کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە
ڕژێمی فاشستی بەعس بۆ قەرەبووی شکستەکانی پەلاماری ووڵاتی کووەیتی دا، بڕیاری
بەعسیەکان ئەوە بوو کووەیت بکەن بە پارێزگای ژمارە (١٩)ی عێراق، بەڵام چەرخ
پێچەوانەی خەونی ستەمکارانەی بەعسیەکان سوڕاو، خەڵکی هەڵەبجە لەگەڵ هەموو ئەو
دەردە سەریانەی لە مێژووی شارەکەیاندا بەسەریان هات، دوای ئەوەی ئەدیب و نووسەر و
گەورە پیاوانی هەمیشە خەونیان بە گەورەی ئەم شارەوە دەبینی ئەوەتا ئێستا هەڵەبجە
پێچەوانەی ویستی داگیرکەران دەبێتە پارێزگاو تێیدا خۆری ئازادیان لێ هەڵدێ و دەبێت
بە پارێزگای ژمارە (١٩)ی عێراق وئەمڕۆ (٢٠٢٥/٤/٢٩) سەرۆک کۆماری عێراق واژوی
لەسەرکردو دواجار کووەیت بە دەوڵەتی سەربەخۆیی مایەوەو هەڵەبجەش بەپێوە وەستاو بوو
بە پارێزگای ژمارە(١٩)ـی عێراق، ئیتر ئاوایە خەونی ستەمکاران و خەونی ئازادیخوازان.