PM:11:25:05/03/2026
2188 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە سورداش. چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، "هێرشەکە بە درۆن ئەنجامدراوە و دوو جار لێى دراوە، زیانى گیانى نەبووە".
کەمپەکە کەسوکاری ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی تێدا نیشتەجێن و دەکەوێتە نێوان دووکان و ناحیەى پیرەمەگرون لە پارێزگاى سلێمانى.
هاوکات لەلایەکی دیکەوە لە سنووری ئامێدی بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ناحیەی چەمانکێ و بەپێی زانیارییەکان چەند کێڵگەیەکی نەوت لەو سنوورە هەن و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراوە.