PM:08:32:25/02/2026
54792 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، قوتابیانی دەرەوەی وڵات دەتوانن لە رۆژی ١٠ـی ئازارەوە تا ٢٨ـی مانگ بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ١٨ رۆژە بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئێن ئاڕ تی وت، وەزارەتەکەیان بریارێکی لە بەرژەوەندی قوتابیانی دەرەوەی وڵات دەرکرد، بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
وتیشی، خوێندکارانی
دەرەوەی وڵات لە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، تاوەکو ٢٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، دەتوانن لە وڵاتی خوێندن
بگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەو ماوەیە کە دەگەرێنەوە کە ماوەی (١٠) رۆژ دەبێت بە
ماوەی مانەوە هەژمار دەکرێت.
پێشتریش حکومەتی ماوەبەسەرچوو پشووەکانی مانگی ئازاری راگەیاند و وتی، لە
مانگی داهاتوودا حەوت رۆژ پشوو دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو،
لە مانگی ئازاردا رۆژانی پێنج و ١١ و ١٤ و ١٦ و ٢٠ تا ٢٣ـی مانگ پشوو دەبێت.
دەشڵێت، پشووەکان بەهۆی ئەوەوەیە کە هەر رۆژە
و یادێکی تێدایە و کۆی پشووەکان تەنها لە مانگی ئازاردا حەوت رۆژە. وتیشی رۆژانی ٢٠
تا ٢٣ مانگ بەهۆی جەژنی رەمەزان و نەورۆزەوە پشوو دەبێت.
هێرش قادر - هەولێر