سەردێڕ:

هەولێر؛ لە رووداوێکی تەقەکردندا مامۆستایەکی ئایینی و کەسێکی دیکە کوژران

PM:09:54:25/02/2026

13968 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی دڵتەزێندا ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاری (تۆپزاوا) لە دوای نوێژی تەراویح لەبەردەم مزگەوتێکدا شەڕ و دەمەقاڵێ دروستبووە و بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە مامۆستایەکی ئایینی و کەسێکی دیکە کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە مزگەوتی نور لە ناحیەی رزگاری لە خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر لەدوای نوێژی تەراویح لەنێوان چەند کەسێکدا شەڕ و دەمەقاڵێ دروست بووە، پێش نوێژی مزگەوتەکە فیشەک بەر سەری کەوتووە و کوژراوە، دواتریش بکوژ بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی کەسێکی تریش کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری شەڕەکە نادیارە و تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە .

بە وتەی شایەتحاڵەکان، "دەمە قاڵێکە لە نێوان زاوا و خەزورێک بووە و مامۆستا ئاینییەکە ناوبژیوانی کردووە، جگە لەو دوو کەسەی کوژراوە دوو کەسی تریش بریندار بووە، بکوژەکە جگە لە مامۆستا ئاینییەکە برایەکی خۆشی بەهەڵە کوشتووە".

ئومێد چۆمانی - هەولێر














گەلەری