سەردێڕ:

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە؛ لەم ناوچانە باران دەبارێت

AM:11:46:25/02/2026

7208 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمدەبێتەوە و سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گشتی و بوومەلەرزەزانی وتی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری ئیدارەی سۆران و سەرجەمی ناوچە جیا جیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ بارانبارین لەم ناوچانەدا بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت هاوکات بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبارێت .

وتیشی، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە ، لە کاتی زیادبوونی خێرایی با لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکوک ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٤ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٦ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٨ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٢ پلەی سیلیزی













گەلەری