سەردێڕ:

دەرچوانی ئەم بەشانە دادەمەزرێن

PM:01:53:25/02/2026

19440 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، دەرچووانی دوو ساڵی بەشە پزیشکییەکان و تەندروستیی زانکۆکانی هەرێم کە خەڵکی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن, لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دادەمەزرێن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەڕێگەی بڵاوکراوەیەکەوە، باس لە نوسراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەکات کە داوای لە زانکۆکان کردووە ناوی ئەو دەرچووانەی بەشە پزیشکییەکان و تەندروستییەکانیان بۆ بنێرن بە مەبەستی دامەزراندن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەرچووەکان تەنیا ساڵەکانی ٢٠٢٢ -٢٠٢٣ و ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ دەگرێتەوە، لە نوسراوەکەشدا هاتووە، ئەگەر لە ماوەی پێنج رۆژ لە دوای نوسراوەکە ناوەکان نەنێردرا بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەوە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان بەرپرسیارن لە دانەمەزراندنی ئەو دەرچووانە.













گەلەری