PM:04:34:11/02/2026
40308 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق بەنیازە پشووە فەرمییەکانی دەوڵەت کەمبکاتەوە و ئامادەکارییش بۆ پێداچوونەوە بە یاسای پەیوەست بە پرسەکە دەستیپێکردووە و هۆکارەکەشی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی زۆری پشووەکان کاریگەریی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان و کارکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، نیهال شەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، پەرلەمان ئامادەکاری دەکات بۆ پێداچوونەوە بە یاسای پشووە فەرمییەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەیان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دەستپێشخەرییەکەی پەرلەمانی عێراق دوی پێکهێنانی لیژنەکان دەخرێتەڕوو،
بەتایبەتی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کە بەرپرسیارە لە هەموارکردنەوەی یاسای
تایبەت بە پشووە فەرمییەکانی پەیوەست بە بۆنە ئایینییەکان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئامانج لە هەموارکردنەوەی یاساکە رێکخستنەوەی رۆژانی دەوامی فەرمییە
چونکە زۆریی پشووەکان کاریگەریی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان و کارکردنی دامودەزگاکانی
دەوڵەت هەیە.