سەردێڕ:

پارەی مووچەی مانگی یەک گەیشت و لەبارەی کەمی بڕەکەی دارایی روونکردنەوە دەدات

PM:07:17:10/02/2026

12372 جار خوێندراوەتەوە

‌وەزارەتی دارایی دەڵێت، ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم خرایه‌سەر ‌ هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام دارایی عێراق زیاتر له‌ ٣٦ ملیار دیناری‌ نه‌ناردووه‌.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ٩٣١ ملیار و ٢٥٧ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، به‌ڵام كه‌می هه‌یه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەچوارچێوەی ئەو سیاسەتەی ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فیدراڵ لە دژی هەرێم پەیڕەوی دەکات و ئەو  گیروگرفت و بیانوانەی مانگانە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بۆ موچەی هەرێمی کوردستان دروستی دەکات، بۆ موچەی مانگی  یەکی ئەمساڵ بڕی ٣٦ ملیار و ٣٦٠ ملیۆن و ٨٧٦ هەزار دیناری لەکۆی تەمویلی مووچە نەناردوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌هاتوه‌ بریتییە لە شایستەی چەند مانگی رابردووی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی کە لەساڵی ڕابردودا خانەنشینکراون و دوای پەسەندکردن و تەواوکردنی دۆسیەکانیان لە مانگی کانونی دوەم داخڵی لیستی موچە کراونەتەوە.












گەلەری