ئایا عەلمانیەت، ئەم عەلمانیەتەی پارتەكەی ئەردۆغانیش دەگرێتەوە؟
PM:11:26:10/02/2026
656 جار خوێندراوەتەوە
د. سەلام عەبدولکەریم
+
-
"پارتی ئێمە لەسەر قبوڵكردنی عەلمانیەت
دامەزراوە".
بەرنامەی سیاسی
پارتی دادو گەشەپێدان لەتوركیا، لاپەڕە (7).
عەلمانیەت بناغەی ئازادی و ئاشتی کۆمەڵایەتییە،
بەو پێیەی لە بنەڕەتدا ئازادی بۆ پەیڕەوانی ئایین و بیروباوەڕە جیاوازەکان بۆ جێبەجێکردنی
ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان و دەربڕینی قەناعەتە ئایینییەکانیان دابین دەکات.
بەرنامەی سیاسی
پارتی دادو گەشەپێدان لەتوركیا، لاپەڕە(١٠).
- حزبمان
عەلمانیەت بەگرەنتی ئازادی ئایین و ویژدان دادەنێ و دژی ئەو لێكدانەوەی عەلمانیەتە،
بەوەی دژایەتی ئایین دەكات، هەروەها دژی سوكایەتیكردن بەعەلمانیەت و زیان پێگەیاندنیشیەتی.
بەرنامەی پارتی
دادو گەشەپێدان لەتوركیا، لاپەڕە (١٠).
ئەوە بەرزڕاگرتن
و بڕوابوونی پارتی دادو گەشەپێدان و پارتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان بە (كەمال ئەتاتورك)
و كودەتاو سیاسەتەكانی قەینا با لێگەڕێین بزانن چۆن وەسفی دەكەن:
پارتی ئێمە دان بەوەدا دەنێت کە پرەنسیپ
و شۆڕشەکانی ئەتاتورک گرنگترین ئامرازی بەرزکردنەوەی کۆمەڵگای تورکیان بۆ ئاستێک لە
سەرووی شارستانیەتی هاوچەرخەوە و وەک توخمێکی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەیانبینێت، بڕوانە بەرنامەی پارتی دادو گەشەپێدان لەتوركیا، لاپەڕە(٩).
ئەوەش سەرجەم بەڵگەكان
لەبەرنامەی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا خۆیەوە بۆ بەرچاوی خوێنەران بۆئەوەی بزانین
ئایا ئەو دژایەتیكردنەی عەلمانیەت، كەباسی لێوە دەكرێ هی ئاكەپەو پارتەكەی ئەردۆگانیش
دەگرێتەوە یان نا؟ چونكە ئەگەر بڕیار بێت بنەمای مامەڵەكردن و روانین و هەڵوێستی سیاسی
لەسەر بنەمای ئیمان و كوفرو وەلاء و بەڕاء بێت، پێویستە جیاكاری نەكرێت لەنێوان عەلمانیەتی
كوردو عەلمانیەكی توركدا، چونكە ئەگەر بڕیار بێت لەو روانین و بیركردنەوەدا عەلمانیەت
بەكوفر دابنرێت، ئەوا پێویستە هەموو جۆرە عەلمانیەتێك بگرێتەوە، نەك بەدڵی خۆت عەلمانیەتی
كورد بەكوفر دابنێیت و دژایەتی بكەیت، بەڵام عەلمانیەتی تورك و عەرەب و فارس، كە بەرۆژی
ڕووناك و لەبەرنامە سیاسییەكەیدا روون و رەوان ئاماژەی پێداوە بەكوفری لەقەڵەم نەدەیت
و خۆتی لێببوێریت.
ئیدی با نەچینە
ناو باسی بڕوابوونی رەجەب تەیب ئەردۆگان و پارتەكەی بە كەمال ئەتاتورك و سیاسەتە
دژە ئاینەكانی و چەسپاندنی عەلمانیەت وەك یەكێك لەبنەماكانی كۆماری توركیا، كە نەك
بڕوایان پێی هەیە، بەڵكو وەك خۆشتان دەیبینن پارتەكەی ئەردۆگان دەڵێ: شۆڕشەكانی ئەتاتورك
لەرابردوودا كۆمەڵگەی توركیای بردۆتە سەرەوەی شارستانیەتی هاوچەرخیش.
پرسیاری كۆتایی
ئەوەیە، خێرە كەس ئەم عەلمانیەتەی تورك و پارتی دادو گەشەپێدانی توركیاو پارتەكەی
ئەردۆگان بەكوفرو بێدینی لەقەڵەم نادات، بگرە پشتیوانیشی دەكرێ و بەجۆرێگ لەجۆرەكان پاساویشی بۆ دەهێنرێتەوە.