PM:11:42:10/02/2026
996 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی خۆی لەبارەی شەپۆلێکی بارانبارین بڵاوکردەوە و دەڵێت، شەپۆلەکە لەمشەوەوە دەستپێدەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، "ئەمشەو پێشبینیی دەکرێت شەپۆڵێکی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت ".
ئەوەشی خستەڕوو،
"لە درەنگانی شەودا شەپۆلەکە بە بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە دەستپێدەکات و
سەرەتا لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک و باکوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی
راپەرین دەبارێت".
سەبارەت بە کەشی سبەینێش دەڵێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین
بە شێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان و لە ناوچەکانی سنووری
ئیدارەی راپەڕین و سۆران ئەگەری بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە هەیە، لە ناوچە
سنووریەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.