PM:01:59:05/02/2026
21432 جار خوێندراوەتەوە
دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دواخستنی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیار دینارەکەی بۆ مانگی یەک رادەستی بەغدا کرد، وەزیری دارایی عێراقیش بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی هەرێم دەنێرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە ئێن ئار تی وت، لیستی مووچە و ١٢٠ ملیارەکەیان پێگەیشتووە و سەرقاڵی رێکخستنی لێبڕینی خانەنشینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمن.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتایی هەفتەی داهاتوو تەواوی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی یەک دەنێرن.
رادەست نەکردنی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو
داهاتی ناوخۆی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی رابردووشی رادەست نەکردووە بەوەش داهاتی
ناوخۆی سێ مانگ نادیارە.