سەردێڕ:

ئاسیاسێڵ لەبارەی بچڕانی بەشێکی خزمەتگوزارییەکان روونکردنەوە دەدات

PM:11:45:05/02/2026

5496 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی پچڕانی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان و نەمانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەشێک لە ناوچەکان، ئاسیاسێڵ روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، بچڕانی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بوو، تیمەکانمان دەستبەجێ هەنگاوی پێویستییان ناوە، ئێستا تەواوی خزمەتگوزارییەکان گەڕاونەتەوە دۆخی ئاسایی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، بەهۆی چەند هۆکارێکی پەیوەندیدار بە دابینکارانی خزمەتگوزارییەوە و لە سەرچاوەکەیەوە هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانمان بچڕا.

ئاسیاسێڵ دەشڵێت، "تیمە تەکنیکییەکان دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی هەموو خزمەتگوزارییەکان بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و بەشداربووانمان دڵنیا دەکەینەوە کە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی جێگیر گەڕاونەتەوە دۆخی ئاسایی".













گەلەری