PM:05:57:05/02/2026
13192 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە سبەی شەوەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و کەشناسی عێراقیش دەڵێت، بارانبارین بەدرێژایی هەفتە بەردەوامی دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانێکی باکووری دەریای ناوەڕاست،شەپۆڵێکی نمە باران و بەفر لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەکەمان دەگرێتەوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، لە کاتەکانی درەنگانی شەودا نمەباران لەگەڵ بەفرێکی کەم سەرەتا لە
ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات پاشان بۆ
کاتەکانی رۆژی شەممە کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
و خێرایی با مامناوەندە.
هاوکات کەشناسی
عێراقیش پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەدرێژایی
هەفتە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان هەوری تەواوە و ئەگەری بارانبارین هەیە و هەندێک
جاریش هەورەبروسکەی لەگەڵدایە و لەناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفر بارین هەیە.