سەردێڕ:

خوێندنی باڵا لەبارەی پشووی زانکۆکانەوە بڕیاریدا

PM:09:17:19/01/2026

35760 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، دەسەڵاتیان داوەتە سەرۆکی زانکۆکان بۆ ئەوەی بەپێی دۆخی کەشوهەوا بڕیاری پێویست لەبارەی دەوامەوە وەربگرن. هاوکات زانکۆی سەڵاحەدینیش دەڵێت، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی تەنها لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە پشووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرای کرد، لەسەر بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا، دەسەڵات دراوە بە سەرۆکی زانکۆکان تا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی کەشوهەوا، بڕیاری پێویست بدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانە لەو ناوچانەی کەشوهەوایان نالەبارە.

هاوکات، سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لەسەر داوای ئەنجوومەنی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە کۆلێژی پەروەردە پشووە و ئەم پشووە کۆلێژەکانی سەنتەری شاری هەولێر ناگرێتەوە.














گەلەری