سەردێڕ:

لە عێراق واژۆ کۆکراوەتەوە دژی ناردنی مووچە بۆ هەرێم؛ لایەنێکی کوردیش واژۆی کردووە

PM:07:31:19/01/2026

17592 جار خوێندراوەتەوە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق واژۆ کۆکراوەتەوە دژی ناردنی مووچە بۆ هەرێم و لایەنێکی کوردیش واژۆی کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا ژمارەیەک پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردووەتەوە و داوای لێپرسینەوەیان لە تەیف سامی کردووە و سەبارەت بە دۆسییە داراییەكان و ناردنی مووچە بۆ هەرێم.

ئەوانەی واژۆیان لەسەر نووسراوەکە كردووە پەرلەمانتاری لایەنێکی کوردیشی تێدایە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، لەسەر بنەمای دەسەڵاتی چاودێریكردنی پەرلەمان و ماددەی ٦١ـی دەستوور، داوا دەكەن پەرلەمان لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی بكات، تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵ لەم ساڵانەی دوایدا.

بڕیاریشە سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەم داواكارییەی پەرلەمانتاران ئاڕاستەی لیژنە تایبەتمەندەكان بكات وەكو ئامادەكارییەك بۆ دیاریكردنی وادەی بانگهێشتكردنی تەیف سامی بۆ بەردەم پەرلەمان.













گەلەری