سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: زیانگەیاندن بەخوشک و براکانمان لە رۆژئاوا مایەی قبوڵکردن نییە

PM:07:36:20/01/2026

2608 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود بارزانی رایگەیاند، بە وردی بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەکانی دۆخی سوریا دەکەن و داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكەن بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێکدادانەکان رابگیرێن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "زیانگەیاندن بەخوشک و براکانمان لە رۆژئاوا مایەی قبوڵکردن نییە داوا دەکەین ئاگربەسێكی سەرتاسەری رابگەینرێت و كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بكرێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش هەیە و سەرهەڵدانەوەی داعش هەڕەشەیەکی جددیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.













گەلەری