سەردێڕ:

پارێزگای هەولێر لەبارەی پشووی سبەینیوە بڕیاریدا

PM:09:29:20/01/2026

12720 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە، سبەینێش لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و نا حکومی پشووی فەرمی دەبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو سەرما و سۆڵە و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و بەستن و شەختەی رێگا بڕیاردرا، سبەی چوارشەممە لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەربە پەروەردەی هەولێر بکرێتە پشوو.

راگەیاندنی ئەم پشووەی ناوەندەکانی خوێندن لە کاتێکدایە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە، لە سێ قەزا و چەند ناوچەیەکەی سەر بە سنووری ئیدارەکە، بڕیاردرا لە ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشووی فەرمی.
















گەلەری