PM:05:04:16/01/2026
13968 جار خوێندراوەتەوە
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تا دێت بەرزدەبێتەوە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش دەڵێت، پێناچێت بەم زووانە دابەزێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، رایگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان و رێکارەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا بازرگانییەکان لە سیستەمی بە ئەلکترۆنیکردنی دەروازەکان.
وتیشی، بازرگانەکان پێویستیان بە
دۆلارە بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان، لەکاتێکدا کە لە بانک دەستیاننەکەوێت، ناچار
دەبن لە بازاڕی ئازاددا دۆلار بکڕن، بەمەش نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە حکومەتی
ناوەندی کۆمەڵێک رێکاری گرتووەتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لەوانە زیادکردنی
پێناسی گومرگی، باج و رسوومات، بەڵام پێناچێت بەم زووانە نرخی دۆلار بەرامبەر بە
دینار دابەزێت.