کەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین و دەشڵێت، پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن و خێرایی با بۆ سەروو ٤٠ کیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە، بارانبارین لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکووک) دەستپێدەکات.
کەشناسی ئاماژەی
بەوەشکردووە، شەوی شەممە تا بەرەبەیانی یەکشەممە، بارانی بەخوڕ و بەلێزمە پارێزگاکانی
(دهۆک و هەولێر) و ناوچەکانی (بەردەڕەش، کۆیە، سۆران، ئاکرێ و ڕاپەڕین) دەگرێتەوە.
هاوکات لە ماوەی
ئەم شەپۆلەدا، تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان سپی دەپۆشن و لە ئیدارەی سۆرانیش
تێکەڵەی بەفر و باران دەبارێت.
کەشناسی دەشڵێت،
کە پلەکانی گەرما بە بڕی ٣ بۆ ٥ پلە نزم دەبنەوە. هاوکات هۆشداری دەدات لە
چالاکبوونی خێرایی با لە پارێزگای هەولێر، بەتایبەت رۆژی شەممە خێرایی با دەگاتە
سەرووی ٣٥ کم/ک.
هاوکات لە سلێمانی،
رۆژی دووشەممە خێرایی با بەهێزتر دەبێت و دەگاتە سەرووی ٤٥ کم/ک.
رۆژی دووشەممە
کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور (هەولێر و دهۆک) لاواز دەبێت،
بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە) بە نمەباران بەردەوامی
دەبێت.