AM:09:53:10/02/2026
1680 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوە بەسەرچوو دەڵێت، لە ئێستادا سەرجەم رێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون و چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، دوای بەدواداچوونی تیمەکانی وەزارەتەکەیان بۆ بۆ خەرج کردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، لە ئێستادا سەرجەم رێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون.
وتیشی،
چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە
بکەن.