سەردێڕ:

بە چەند درۆنێک هێرشکرایە سەر بارەگای فەرماندەیی لە سلێمانی

PM:11:45:11/03/2026

1464 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا بە سێ درۆن فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج، بە پێی گرتە ڤیدیۆییەکان لەناو بارەگاکەوە تەقەیەکی زۆر لە درۆنەکە دەکرێت و درۆنەکە دەخرێتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە دروست بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ئەمشەو لە رێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر شاری سلێمانی، بە دیاریکراوی فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە گەڕەکی کەنەکەوە.

بە وتەی چاوگێکی ئەمنی، درۆنەکە سێ جار لە سەر بارەگای فەرماندەیی سووڕاوەتەوە و کۆنترۆڵی خۆی لەدەست داوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە و خراوەتەوە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.













گەلەری