PM:12:45:10/03/2026
19452 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ماوەی مانگێک مۆڵەتی داوە بەو هاوڵاتییانەی داوای ژمارەی دڵخوازیان بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل کردووە و تا ئێستا سەردانیان نەکردووە بۆ رایی کردنی مامەڵە و پێدانی رسومات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی داوای ژمارەی دڵخوازیان کردووە و تا ئێستا سەردانیان نەکردووە بۆ پێدانی بڕی دوو ملیۆن دینار، دەبێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا سەردانی بەشی (IT)ی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ رایی کردنی مامەڵەکە.
لە
راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییانەش ئاگادار كراونەتەوە كە ژمارەی
دڵخوازیان كڕیوە لە هاتووچۆی سلێمانی بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢ی ساڵی ٢٠٢٢) ی وەزارەتی
ناوخۆ بەڵام تا ئێستا نەیانخستووەتە سەر ئۆتۆمبێلەكانیان، پێویستە لە ماوەی مانگێکدا
سەردانی بەشی (IT) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بكەن بەمەبەستی
ووردبینی كردنی مامەڵەكانیان.