سەردێڕ:

راگەیەندراوێکی بەپەلە لە دژە تیرۆری کوردستانەوە لەبارەی هێرشە درۆنییەکان

AM:12:25:10/03/2026

1808 جار خوێندراوەتەوە

دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) رایگەیاند، ئەمشەو هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند. دەشڵێت، یەکێک لە پاشماوەی درۆنەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کەوتەخوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی دووشەممە کاتژمێر:١٠:٢٤، خولەک هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پارچە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.













گەلەری