PM:01:17:09/03/2026
1952 جار خوێندراوەتەوە
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، بڕیاریدا رۆژی دووشەممە لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەڕمی دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند،" بڕیارمانداوە بە راگەیاندنی پشووی فەڕمی بۆ رۆژی دووشەممە، ئەم پشووە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی ئەو تاوانە دڕندانەی کە ژێمی بەعس دەرهەق بە گەلی عێراق ئەنجامی دان کە کۆمەڵکوژییەکانی (هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕاپەڕینی شەعبانییە، تیرۆرکردنی زانایان و بەئامانجگرتنی پارتە سیاسییەکان) دەگرێتەوە.
وتیشی، ئەم بڕیارە پاڵپشت
بە حوکمەکانی ماددەی یەکەم لە یاسای پشووە فەرمییەکان، ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ دەرکراوە.